پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئابڵوقەکانی ئەم دواییەی کۆنگرەی ئەمریکا لە رەوشی سیاسی نوێدا!

ئابڵوقەکانی ئەم دواییەی کۆنگرەی ئەمریکا لە رەوشی سیاسی نوێدا!
و: زمزیران

کۆنگرەی ئەمریکا لە دوو هەنگاوی لە دوای یەک تەوقی ئابڵوقەکانی لە گەردنی رژێمدا تەنگتر کرد، لە لایەک ئابڵوقەی 10 ساڵەی رژێمی کە یەکەم جار ساڵی 1996 و لە کاتی سەرۆک کۆماری بیل کلینتۆن داندرا، بۆ دەورەیەکی 10 ساڵەی دیکە نوێ کردەوە کە ئامانج لەو کارە پاراستنی پێکهاتەی ئابڵوقەکان و بە کارهێنانی لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی بەرجامە.

کۆنگرەی ئەمریکا لە دوو هەنگاوی لە دوای یەک تەوقی ئابڵوقەکانی لە گەردنی رژێمدا تەنگتر کرد، لە لایەک ئابڵوقەی 10 ساڵەی رژێمی کە یەکەم جار ساڵی 1996 و لە کاتی سەرۆک کۆماری بیل کلینتۆن داندرا، بۆ دەورەیەکی 10 ساڵەی دیکە نوێ کردەوە کە ئامانج لەو کارە پاراستنی پێکهاتەی ئابڵوقەکان و بە کارهێنانی لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی بەرجامە. 

دووهەمین هەنگاوی کۆنگرە بریاری قەدەغە کردنی فرۆشتنی فرۆکەی نەفەر هەڵگر بە رژێمە.

بڕیاری نوێ کردنەوەی ئابڵوقەی 10 ساڵە کە بە قانوونی "داماتو"یش دەناسرێ، بۆ دەورەیەکی 10 ساڵەی دیکە پێکهاتەی ئابڵوقەکان دەپارێزێ و بە مانای بەردەوامی سیستەمی ئابڵوقەکان دژ بە رژێم دێ، جوێ لەوە کە ئەو کام ئابڵوقە هەڵگیرێ یان بمێنێ، ئەو قانوونە ئابڵوقەی تەجاری لە بابەت وزە یانی نەوت و گازەو رێگە بە شیرکەتە دەرەکیەکان نادا لە پرۆژکانی رژێمدا کار بکەن وە ئەگەر پێشێلی ئەو قانوونە بکەن، لەلایەن ئەمریکاوە سزا دەدرێن.

لە کۆنگرەی ئەمریکا، لە کاتی پەسەند کردنی ئەو بڕیارنامانە گوترا کە ئەوە پەیتمێکە بە رژێمی ئێران، ئەو پەیامەش ئەوەیە کە دەوران گۆڕاوەو رەوشی رژێم سەخت و دژوارتر دەبێ. لە نوێکردنەوەی ئابڵوقەی 10 ساڵەدا، نوێنەرانی هەر دوو حیزبی ئەمریکا هاورەئی بوون و ئەو قانوونە بە 419 دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی نا پەسەند کرا و ئوبامایش وەکو دۆخی تایبەت واژۆی کرد.

بەڵام لە بابەت ئابڵوقەی فرۆشتنی فرۆکەی نەفەر ەڵگر، دۆخەکە کەمێ جیایە، چونکە لە دوای بەرجام، دەوڵەتی ئوباما ئیزنی فرۆشتنی ئەو فرۆکانەی دابوو و وتبووی کە ئەو قانوونە ڤیتۆ دەکات. بەڵام لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ئوباما کەمتر لە دوو مانگی ماوە، لە ئەگەری ڤیتۆ کردنی ناوبراویش دا کاریگەریەکی ئەوتۆی نابێ و ترامپ واژۆی دەکات.

مانای پەسەند کردنی ئەو بڕیارنامە هەر وەک هەواڵدەری نلومبەرک نوسیویەتی: ئەو دەنگدانە رەنگدانەوەی بۆچوونی کۆماریخوازەکانە دژ بە رێکەوتنی نازکەیی حکومەتی ئوباما لەگەڵ رژێمی ئێران.

پەسەند کرانی ئەو ئابڵوقانە کاردانەوەی بەرچاوی لە ناوخۆی رژێم و شەڕی باندەکانی دەسەڵاتداردا هەبوو.

بۆچوونی رۆحانی و ئەندامانی کابینەی حکومەتەکەی و باندەکەی، لە دیفاع لە بەرجام ئەوە بوو کە بەرجام کۆتایی بە ئابڵوقەکان هێناوە، سیستەمی ئابڵوقەکانی داروخاندوە، بەڵام ئەو جار کەوتنە هات و هاوار کە بڕیار بوو لە دوای بەرجام ئەو ئابڵوقانە کۆتاییان پێ بێ، بەڵام بە پەسەند کردنی ئەو دوو بڕیارەی کۆنگرەی ئەمریکا ئاشکرا بوو کە ئەو قسانە بێ بنەمان و ئەوەش توانای ئەو باندەی لە شەڕ و کێشە ناوخۆییەکان لاواز کردوە و پەرەی بە شەڕ و کێشەی هەر دوو باند لە بەرەبەری نمایشی هەڵبژاردنەکان داوەو زمانی باندی خامنەیی دژ بە باندی رەفسەنجانی رۆحانی زبرتر کردوە، وە هەر لەم چەند رۆژەی دوایی دا بەم بۆنەشەوە هێرشی توندیان کردنەسەر. بۆ وێنە هەواڵدەری سپای پاسداران ناسراو بە فارس نوسی: دەوڵەت تا کەی لەقەدانی ئەمریکا لە بەرجام قەبووڵ دەکا؟

یان ئاخوند محەمەدی یەزدی لە دوای ئەو ئابڵوقانە، مۆرکی "نۆکەری بێگانە"ی لە رۆحانی دا و نقەوی حوسێنی، لە باندی خامنەیی لە مەجلیسی رژێم گوتی: نوێ کردنەوەی 10ی ساڵەی قانوونەکان نیشانی داین ئەوانەی باوەڕ بە ئەمریکا دەکەن، خۆش خەیاڵن.

روونە کە ئەو هێرشانە، لە لایەن باندی رەفسەنجانی رۆحانی بێ وەڵام نامێنێتەوەو شەڕی شانۆی هەڵبژاردن دژوارتر دەکات.


7 ساڵ و 11 مانگ و 30 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئابڵوقەکانی ئەم دواییەی کۆنگرەی ئەمریکا لە رەوشی سیاسی نوێدا!

ئابڵوقەکانی ئەم دواییەی کۆنگرەی ئەمریکا لە رەوشی سیاسی نوێدا!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران