بەپێی هەواڵ، ڕەزا حسێن عەلیزادە، بەندکراوی کوردی خەڵکی ماکۆ لە پارێزگای ورمێ کە کاسبکاری کۆتاڵ و فرۆشیاری پارچە بووە و مانگی کۆتایی وەرزی هاوین بە تۆمەتی قاچاخی دەستگیر کراوە، ئێستا لە گرتووخانەی بەندەرعەباس لە دۆخێکی ناجێگیری جەستەیی دایە
بەپێی هەواڵ، ڕەزا حسێن عەلیزادە، بەندکراوی کوردی خەڵکی ماکۆ لە پارێزگای ورمێ کە کاسبکاری کۆتاڵ و فرۆشیاری پارچە بووە و مانگی کۆتایی وەرزی هاوین بە تۆمەتی قاچاخی دەستگیر کراوە، ئێستا لە گرتووخانەی بەندەرعەباس لە دۆخێکی ناجێگیری جەستەیی دایە و توانای ڕێگەڕۆیشتنی نەماوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی زیندانەوە پێشگیری لە چارەسەریی پزیشکیی دەکرێت.
بەپێی سەرچاوەکان، “رەزا حسێن عەلیزادە، کە بازرگانێکی کوردە تووشی جەڵتەی مێشک بووە و پێشتر نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە و ئێستا لە دۆخی خراپی جەستەیی دایە.
دەگوترێ ئەو بازرگانە کوردە لە کاتێکدا بە شێوەی یاسایی لە بەندەرعەباسەوە پارچە و جلوبەرگی بۆ تاران هێناوە و پارەی گومرکی داوە و ڕێکارە یاساییەکانیشی بڕیوە، کەچی لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی رژێمەوە دەستگیر کراوە و لەلایەن کەسێک بەناوی “بەهرامی نەژاد”ئەندامی سوپای پاسدارانەوە 2 مانگە لە زیندانی تاکەکەسی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
|