هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هێرشی چەند وڵاتی هاوپەیمان بۆ سەر حوسیە ترۆریستەکانی یەمەن

هێرشی چەند وڵاتی هاوپەیمان بۆ سەر حوسیە ترۆریستەکانی یەمەن
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

وەزارەتی دیفاعی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێنجشەممه شەو ۲۱ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, ئەمریکا و بریتانیا بە پشتیوانی ئوسترالیا، بەحرەین، کەنادا و هۆڵەند، هێرشی مووشەکی و ئاسمانی هاوبەشیان بۆ سەر تاقمی ترۆریستی حوسیەکان سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران, لە ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجامدا.
ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەم پەیوەندیەدا وتی هێزی ئاسمانی بەریتانیا هێرشی ئامانجداریان لە دژی ئەو دامەزراوە سەربازییانەی  حوسییەکان لە یەمەن بەکاریان هێناوە ئەنجام داوە. هەروەها پنتاگۆن ڕایگەیاند که لانیکەم ۱۰ ئامانجی پێوەندیدار بە حوسییەکانمان لە یەمەنی کردە ئامانج.
هەروەها جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا لەسەر لەم بابەتە ڕایگەیاند که هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا و بە پشتیوانی ئوسترالیا، بەحرەین، کانادا و هۆڵەند چەندین هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک پێگەی حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران پشتیوانی دارایی و ماڵییان لێ دەکرێت.ئەم هێرشانە لە وەڵامی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی حوسییەکانە بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور ئەنجام دراوە.

5 مانگ و 16 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی چەند وڵاتی هاوپەیمان بۆ سەر حوسیە ترۆریستەکانی یەمەن

هێرشی چەند وڵاتی هاوپەیمان بۆ سەر حوسیە ترۆریستەکانی یەمەن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران