بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری کەرەجەوە بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسانی شارەوانی بەدوور لە کردەوەی ئینسانی و بە توندوتیژی و لێدان، منداڵێکی کار دەگرن و بۆ شوێنێکی نادیاری دەگوازنەوە.
بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ڕژیمی ئێران که لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا ڕایگەیاند, لانیکەم ٥٥٦ هەزار مێرمنداڵی ئێران بە هۆی هەژاری و نەداری بە ناچاری بەر لە چوونە قۆناغی ئامادەیی واز لە خوێندن دەهێنن. هەرچەند کە دەسەڵاتدارنی ڕژیم هەمیشە لە خستنەڕووی ئاماری ورد لەسەر ژمارەی منداڵانی كار خۆی بواردووە و ڕاستیەکان بڵاو ناکاتەوە, بەڵام تەنانەت ئەو ڕێژەیەش کە حکومەت بڵاوی دەکاتەوە, زۆر مەترسی دارەو بەردەوامیش لە هەڵکشاندایە.