پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خەرمانانی 1394

 کەم ‌ئاویی بەرۆکی بە خەڵکی ناوچەکانی کرماشان گرتووە
 بەهۆی بایەخ پێنەدانی بەرپرسانی حکوومەتی بۆ دابین کردنی ئاوی خواردنەوە، ژیانی دەیان بنەماڵەی کورد لە ئوستانی کرماشان لەگەڵ مەترسی جیددی بەرەڕوو بووەتەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، گوندەکانی بەخشی فیروزئاوای سەر بە ئوستانی کرماشان بە هۆی وشکەساڵییەوە لە دوخێکی نالەباردا بەسەر دەبەن. کەم ئاویی و وشکبوونی کانییەکان لە شارۆچکەکانی جەلالوەند و عوسمانوەند بە کردەوە ژیانی خەڵکی ئەو ناوچانەی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووەتەوە کە ئەمەش کۆچی زۆرەملێی سەدان بنەماڵەی بۆ ناوچەکانی دیکەی لێکەوتووەتەوە. دانیشتوانی ئەو گوندانە تەنیا لە حەفتەیەکدا یەک رۆژیان هەیە بۆ سەهمیەی ئاو کەلە رێگای تانکێرەوە ئاوی خورادنیان بۆ دابین دەکرێت.

 وه‌‌‌ده‌‌‌ست هێنانی چه‌‌‌ندین میدالیای جۆراوجۆر له‌‌‌ لایه‌‌‌ن وه‌‌‌رزشوانانی مه‌‌‌ریوان 
کاراته‌‌‌کارانی مه‌‌‌ریوانی له‌‌‌ پێشبرکێیه‌‌‌کانی به‌‌‌شی گوجۆریۆی پاڵه‌‌‌وانی ئێران به‌‌‌ مسۆگه‌‌‌رکردنی 5 میدالیای زێڕ، زیو و بۆڕۆنز کۆتاییان به‌‌‌ کاری خۆیان هێنا. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کاراته‌‌‌کارانی مه‌‌‌ریوانی وه‌‌‌کوو نوێنه‌‌‌ری پارێزگای کوردستان له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ڕۆژانی 13 و 14ی مانگی خه‌‌‌رمانان له‌‌‌ پێشبڕکێیه‌‌‌کانی به‌‌‌شی گوجۆریۆی پاڵه‌‌‌وانی ئێران به‌‌‌شدارییان کردووه‌‌‌. ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌شداریی پاریزگاکانی سه‌‌‌رانسه‌‌‌ری ئێران له‌‌‌ یانه‌‌‌ی وه‌‌‌رزشی "خۆراکیان" له‌‌‌ شاری تاران به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو و 500 وه‌‌‌رزشوان بۆ ماوه‌‌‌ی دوو ڕۆژ له‌‌‌ کێشه‌‌‌ جۆراوجۆره‌‌‌کان پێکه‌‌‌وه‌‌‌ ڕکابه‌‌‌رییان کردووه‌‌‌. نادر شه‌‌‌ریفی له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی پارێزگای کوردستان، میدالیای زێڕی له‌‌‌ مل کرد و یوسف مه‌‌‌حموودی میدالیای زیو و مێهران حه‌‌‌بیبی، شاخه‌‌‌وان ئیوازه‌‌‌ و یاسر عه‌‌‌بدوڵڵاهی نیا میدالیای بۆڕۆنزی ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌یان وه‌‌‌ده‌‌‌ست هێنا. هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی شاری مه‌‌‌ریوان به‌‌‌ 13 وه‌‌‌رزشوان به‌‌‌ سه‌‌‌رپه‌‌‌ڕه‌‌‌شتی ئۆمید حه‌‌‌بیبی، ئاشوور نادری موقه‌‌‌ده‌‌‌م و ڕاهێنه‌‌‌ریی هیوا حه‌‌‌بیبی له‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌ به‌‌‌شداربوون. پێشبڕکێیه‌‌‌کانی به‌‌‌شی گوجۆریۆی پاڵه‌‌‌وانی ئێران به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی ناساندنی که‌‌‌سانی هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ بۆ به‌‌‌شداری پێکردنیان له‌‌‌ پێشبڕکێیه‌‌‌ نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کان به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو.  

بۆردمانکردنی بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان 
هێزە ئاسمانییه‌‌‌کانی تورکیا بە بەشداری ٥٣ فرۆکەی شەڕکەری F-١٦و ١٨Fو ٤Fوە  بنکەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانیان بۆردمان کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پاش ئۆپراسیۆنی پەکەکە لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا هێزە چەکدارەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانی نوێیان لە هەرێمی کوردستان دژ بە بنکە و بارەگاکانی پەکەکە دەست پێکرد. بە پێی زانیارییە بەدەست کەوتووەکان، هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا بە بەشداری ٥٣ فرۆکەی شەڕکەری١٦ و ١٨F-و ٤ F- هێرشێکی بەرفراوانیان دژ بە بنکەکانی پەکەکە لە چیاکانی قەندیل، خواکۆڕک، ئاوەشین، مەتین، باسیان، کارا و زێ لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا. ئەم ئۆپراسیۆنە کە لە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەوی رابردوو لە کاتژمێر ١١:٠ ٠ دەستی پێکردبوو بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر و تا ٥:٠ ٠  بەرەبەیانی ئەمڕۆ درێژەی کێشاوە.

دەستبەسەرکردنی شارۆمەندێکی بەهایی لە شاری سنە
زەبیحۆڵا رئوفی شارۆمەندی بەهایی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوێنی سێشەممە 17ی خەرمانانی 1394، زەبیحۆڵا رئوفی شارۆمەندی بەهایی خەڵکی سنە لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەرچاوەێکی ئاگادار بە هەواڵنێرانی مافی مرۆڤ لە ئێرانی راگەیاندووە کە، رۆژی رابردوو 4 کەس لە هێزە ئەمنییەتیەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە کاتژمێر 8ی سەر لە بەیانی رۆیشتونەتە ماڵی ئەم شارۆمەندە و دوای پشکنینی ماڵەکەی، کتێب، سی دی و هەموو کەل و پەلەکانیان لەگەڵ خۆی بردووە.

دیک چینی: رێککەوتنەکە هەڵەیە و ئێران دەتوانێت لە ناومان بەرێت‌‌
جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا، پێیوایە کە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 شێتییە و ئۆباما توانای لەناوبردنی ئەمریکا دەداتە دەستی تاران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دیک چینی، جێگری پێشووی سەرۆکی  ئەمریکا لە وتارێکی تایبەتدا کە لە پەیمانگای پرۆژەی ئەمریکا پێشکەشیکرد رایگەیاند، کە هیچ وڵاتێک ناناسێت لە مێژوودا، رێککەوتبێت لەسەر پێدانی گەرەنتی و توانای لەناوبردنی خۆی بە نەتەوەیەکی تر. ناوبراو وتیشی: "رێککەوتنەکە کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر وڵاتانی دیکە و لە داهاتوودا ئەوانیش داوای سود وەرگرتن لە وزەی ئەتۆم دەکەن، هەروەها ئەم رێککەوتنە "هەیمەنەی سیاسیی" ئێران لە ناوچەکەدا بەهێز دەکات و دوور نییە لە کاتی پشکنینی بنکە ئەتۆمییەکانیدا فێڵ نەکات، هەروەک چۆن لە رابردوودا لەبارەی رووداوەکانەوە وایکردووە".

هێرشی توندی خامنەیی بۆ سەر ئەمریکا و ئیسرائیل
خامنەیی رایگەیاند کە سەرۆکی هەموو شەیتانەکان ئیبلیسە، بقەڵام ئیبلیس کاری تەنیا فریو و هەرایە لە کاتێکدا کە ئەمریکا هەم هەرا دەکات و هەمیش کۆشتار و فریوکاری. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، خامنەیی بە هێرشکردنە سەر ئەمریکا و ئیسرائیل وتی، ئەمریکا شەیتانی گەورەیە و هێندێک کەس هەوڵ دەدەن ئەم شەیتانە گەورە وەک فریشتە وێنا بکەن، خەڵکی ئێران ئەم شەیتانەی وەدەر نا، نابێت بهێ٠‹ڵین لە دەرگاوە دەر کراوە لە پەنجەرەوە بێتەوە و دەستی بروات. کامە عەقل و ویژدان ئیجازە دەدات ئێمە جینایەتکارێک وەک ئەمریکا بە دۆستی خۆمان بزانین. جێگەی باسە کە خامنەیی لەمەر ئیسرائیلیش وتی؟، دوای رێکەوتنی ناوکەیی ئیسرائیلیەکان وتیان کە تاکوو 25 ساڵیتر ئاسوودەین، بە ئێوە دەڵێم کە تاکوو 25 ساڵیتر ئێوە نامێنن و شتێک بە ناوی رژێمی سەهیونستی بوونی نابێت.

دۆزینەوەی دوو شوێنی شکەنجەی ترسناک لە کەرەج و مەلارد
لە کەرەج و مەلارد دوو شوێنی مەترسیداری شکەنجەی رژێمی ئاخوندی دۆزرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ناوەندێکی راگرتنی کەمئەندامان لە ناوچەی وەلەدی کەرەج کە لە لایەن سازمانی بیهزیستی رژێمی ئاخوندییەوە کراوەتەوە، کەمئەندامان بە شێوەێکی وەحشیانە شکەنجە دەکرێن. بنەماڵەکان لە لێدان و سووکایەتی و شکەنجەی ئەو کەمئەندامانە هەواڵیان داوە و وتوویانە کە هێندێکیشیان بە زنجیر و قۆفل بەستراونەتەوە و کارمەندان سەگیان تێ کردوون. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، لە کەمپێکی لابردنی مادەی هۆشبەر لە مەلاردی تاران، گیرۆدەبووان بە شێوەی ترسناک شکەنجە کراون کە ئەم نهێنییە لە لایەن پیاوێکی بە تەمەنەوە بڵاو کراوەتەوە.


9 ساڵ و 2 مانگ و 12 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خەرمانانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران