رۆژی سێ شەممە 2ی سەرماوەزی 95 ئەلعەرەبیە لە ژێر ناوی "ئایا رژێمی ئێران لە سوریە چەند هەزار کوژراوی هەیە" ئیشارەی بەوەکرد کە سەرۆکی ناوەندی ناسراو بە شەهیدی رژێم کە رایگەیاندبوو هەزار کەس لە سوریە کوژراون، گوتی:
رۆژی سێ شەممە 2ی سەرماوەزی 95 ئەلعەرەبیە
لە ژێر ناوی "ئایا رژێمی ئێران لە سوریە چەند هەزار کوژراوی هەیە" ئیشارەی بەوەکرد کە سەرۆکی ناوەندی ناسراو بە شەهیدی رژێم کە رایگەیاندبوو هەزار کەس لە سوریە کوژراون، گوتی:
بەپێی ئامارە نافەرمیەکان تاکو ئێستا زیاتر لە 3000 سەربازی ئێرانی بەهۆی بەشداری لە سەرکوتی نارەزایەتیەکانی خەڵکی سوریەو تێکگیران لەگەڵ نەیارانی ئەسەد دا کوژراون.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها زیادی کرد کە: ناتەبایی لە راگەیاندنی ژمارەی کوژراوەکان لەلایەن بەرپرسانی رژێمەوە نیشانەی ئەوەیە کە ژمارەی کوژراوەکانی هێزی سپای قودس و ئەرتەشی رژێمی ئێران لەگەڵ تاقمە چەکدارەکانی وەک "فاتمیون" و "زەینەبیون" کە لە کەسانی ئەفغانی و پاکستانی پێکهاتوون و ئەفسەرانی سپای قودس دەیان نێرنە هێڵی پێشەوەی شەڕ لەگەڵ ئوپزسیۆنی سوری، زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە راگەیەندراوە.
پاسدار محلاتی سەرۆکی ناوەندی شەهیدی رژێم لە کاتێکدا ئاماری هەزار کوژراو رادەگەیەنێ کە هەر خۆی چوار مانگ لەوەپێش باسی لە خۆگرتنی 400 خانەوادەی ناسراو بە "شەهیدانی پارێزگاری لە حەرەم" کردبوو. بەڵام عەینوڵا تەورێزی جیچگری پێشووی فەرماندەی سپای مازندەران، مانگی بانەمەڕ هەواڵی کوژرانی لانی کەم 1200 سەربازی لە شەڕی چوار ساڵی رابردوو لە سوریەی راگەیاند.