بەپێی زانیاری و ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان, هەوڵی تیمەکانی شاخەوانی بۆ دۆزینەوەی سێ شاخەوانە ونبووەکان بە ناوەکانی محەممەد ڕوویان، ڕەزا کایشی و موحسین عەزیزی، لە بەرزاییەکانی ڕەندۆڵە لە شاری شنۆ، بەردەوامە.
دوو شاخەوانیی دیكەش لەگەڵ ئەم تیمە لەم بەرزاییانەدا گیریان خواردبوو، كە دواجار بە هەوڵی تیمەکانی خەڵك ڕزگاریان بوو.
ناوی ئەو دوو شاخەوانە موبین جسمی و سەلام بەهمەنیار ڕاگەیەندرابوو.
دیمەنە بڵاوکراوەکانی ئەو ڕێگایانەی کە دەچنە بەرزاییەکانی شاخی ڕەندۆڵە بۆ دۆزینەوەی شاخەوانە ونبووەکان ئاماژەن بە دۆخی نالەباری هەوای ئەم ناوچەیە دەكەن.
پێنج شاخەوان کە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی کاوانی نەغەدە بوون، لە سەعاتی ٩:٠٠ی بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانبار، لە ڕێگەی "جەلی داران" بەرەو لوتکەی ٣٠١١ مەتری ڕەندۆڵە بەڕێکەوتبوون.