بەپێی ڕاپۆرتەکان فڕۆكە جەنگییەكانی ئامریكا مووشەكی حوسییەكانی یەمەنیان كە بۆ كەشتی لابوون هاویژراوبووی خستنە خوارەوە.
سێنتكام ڕایگەیاند کە سەعاتی ٤:٤٥ خولەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو, ۲۴ی بەفرانباری ۱۴۰۲, بە کاتی سەنعا، مووشەکێکی کروزی دژە کەشتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی میلیشیا حوسییەکانی سەر بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران, کە لە یەمەن بەرەو کەشتیی یو ئێس ئێس لابۆن, کە لە باشووری دەریای سوور چالاکی دەکرد، بۆ ئەو کەشتییەکە هاویژراوە خستۆتە خوارەوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا زیادی کرد: ئەم مووشەکە لە نزیک کەنارەکانی حەدیدە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە خراوەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێ نەکەوتووەتەوە.