ئیبراهیم زەراقی کارناسی ئابووری رژێمی ئێران بە نیگەرانی لە توورەیی و نارازی بوونی خەڵکی وتی: بەسەرنجێک بۆ رەوتی ئابووری وەڵات، ئەو نیگەرانیە لە ئارادایە کە 12 ملوێن
ئیبراهیم زەراقی کارناسی ئابووری رژێمی ئێران بە نیگەرانی
لە توورەیی و نارازی بوونی خەڵکی وتی: بەسەرنجێک بۆ رەوتی ئابووری وەڵات، ئەو نیگەرانیە لە ئارادایە کە 12 ملوێن بێکار و 30 ملوێن هەژار سەبارەت بە داهاتووی وەڵات تووشی رەشبینی بن، ئەگەری زۆرە لە داهاتوودا بێتەهۆی ناڕەزایەتی جەماوەر و سەرۆک کۆمار لەو بارەوە دەبێ وەڵامدەر بێ.
ناوبراو کە وەک کارناس لە رۆژنامەی رەسالەت ناوی هاتووە 3ی سەرماوەز گوتی: لەمرۆدا 80 لەسەدی موژەخۆران لە ژێر هێڵی هەژاریدان و 6 بۆ 7 ملوێن سەرخێزان کێشەی دانی کرێ خانوویان هەیە.