بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەترۆری کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، سەعات: ٠٥؛٠٥، خولەک، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە بۆ بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاویژرابوون، تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.