پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەڕێز مەسعوود بارزانی سەبارەت بە هێرشەكەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر پەیامێكی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە

بەڕێز مەسعوود بارزانی سەبارەت بە هێرشەكەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر پەیامێكی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەڕێز مەسعوود بارزانی سەبارەت بە هێرشەكەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر پەیامێكی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە و وتی: ناکرێ هەتاسەر ئەوان لەو زوڵمە بەردەوام بن و ناشکرێ چیتر لەبەرانبەر ئەو ستەم و ناحەقییە بێدەنگ بین
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا ئەو هێرشانەی سپای تروریستی پاسداران و دەست و پەیوەندە تروریستەکانی حکومەتی تروریست پەروەری ئاخوندی مەحکومم کرد و نوسیویەتی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
هەموو لایەک ئاگاداران، هەر لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە  هەتا ئێستا بە دەیانجار شاری هەولێر کەوتۆتە ژێر هێرشی ناڕەوای موشەک و درۆنەکانی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران و هێزە هاودەستەکانیان. ئەو هێرش و پەلامارانە زوڵم و ناحەقییەکی ئاشکرایە بەرانبەر خەڵکی کوردستان.
ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە و ئەوانەی لەپشتەوەی هێرشەکانی سەر هەولێرن، خۆیان زۆر چاک دەزانن کە بوختان و بیانوو و ئیدعاکانیان هیچ بنەمایەکی نیە و بۆ داپۆشینی کێشە و گرفتەکانیان ئەو دەستدرێژی و زوڵمە لە دژی هەولێر و خەڵکی کوردستان ئەنجام دەدەن.
ئیتر دانبەخۆداگرتنمان سنووری هەیە، ئەوەتا لە دوایین پەلامار و تاوانیاندا شەوی ڕابردوو خێزانێکی بێتاوانی هەولێریان کۆمەڵکوژ کردووە کە زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین. گومانی تێدا نییە ئەو پەلامارە نە مەردایەتییە و نە شەهامەت بەڵکو ئەوپەڕی شەرمەزارییە بۆ تاوانباران.
لێرەدا ڕووی قسەم بۆ گەلانی ئێرانە و هەمیشە ڕێز و حورمەتمان بۆ گەلانی ئێران هەیە و دەستی دۆستایەتی و برایەتیان بۆ درێژ کردووە. دەمەوێ دڵنیایان بکەمەوە ئەو بیانوانەی پەلاماردەران بۆ تاوانەکانیان لەدژی هەولێر و خەڵکی کوردستان دەهێننەوە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نیە و دوورە لە ڕاستی. داواتان لێ دەکەم ئەگەر پەلاماردەران ڕێگەتان پێ بدەن، خۆتان وەرن بەچاوی خۆتان لە هەولێر ڕاستییەکان ببین و بزانن کە تاوانباران و پەلاماردەران چۆن چەواشەکاری دەرهەق گەلی کوردستان دەکەن و ئیدعاکانیان بێ بنەمان.
ناکرێ هەتاسەر ئەوان لەو زوڵمە بەردەوام بن و، ناشکرێ چیتر لەبەرانبەر ئەو ستەم و ناحەقییە بێدەنگ بین.
پەیامیشم بۆ ئەنجامدەرانی پەلاماری موشەک و درۆنەکانی رژیمی ئێران ئەوەیە، شەهیدکردنی ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلی ئێمە هیچ شانازی و سەربڵندی بۆ ئێوە تێدا نیە. دەتوانن بمانکوژن بەڵام دڵنیا بن ناتوانن ئیرادەمان لێ بستینن.
گەلی کوردستان پشتی بە خودا و ڕەوایەتیی دۆزەکەی قایمە و خودا لە هەموو زاڵم و هێزێک گەورەترە.
مەسعود بارزانی
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

10 مانگ و 5 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێز مەسعوود بارزانی سەبارەت بە هێرشەكەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر پەیامێكی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە

بەڕێز مەسعوود بارزانی سەبارەت بە هێرشەكەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر پەیامێكی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران