سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی, سەلاح عوسمانی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی گوندی خەراپەی شاری پیرانشار و دانیشتووی ئەم شارە، لەلایەن ترۆریستەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم گیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان هێزە ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەلاح عوسمانی و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان گرتووەو بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوه.
بەکرێگیراوەکانی ڕژیم لە کاتی گرتنی سەلاح عوسمانی و دەستیان بەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی ئەم هاووڵاتییە و خانەوادەکەیدا گرتووە.
شایانی باسە کە سەلاح عوسمانی لە مانگی کەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم گیرابوو و دوای چەند ڕۆژێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
هەر لەم پەیوەندیەدا سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی, بێهزاد محەممەدی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی خەڵکی گوندی قوروچاوی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بێهزاد محەممەدی تەمەن ٣٠ ساڵ و باوکی منداڵێک گرتنی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و بەدواداچوونی بارودۆخەکەی لەلایەن خانەوادەکەیەوە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.