فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەر ناوچەکانی هەولێر لە هەرێمی كوردستان، بانگەشەی ڕژیمی ئێران سەبارەت بە بەئامانج گرتنی بارەگای مووسادی ڕەتکردەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق پێداگری کردەوه: هیچ ناوەندێکی سەر به دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، مووساد، له هەولێر و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان چالاكییان نییە.
فواد حوسێن ئەو هێرشانەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد و وتی: سپای پاسداران هێرشی کردە سەر ناوچە مەدەنییەکانی شاری هەولێر، لەنێویاندا ماڵێک و هەموو ئەوانەی لەم هێرشەدا گیانیان لەدەست داوە و برینداربوون، کورد بوون.