بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ سەر هەولێر، بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران هەڵوەشاندەوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ ٢٧ی بەفرانبار، بەڕێز مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ پاسداری ڕژیم, حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی حکومەتی ئێران بۆ سەر هەولێر کۆبوونەوەکەیان هەڵوەشاندەوە.
دەوترێ، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران خۆی داوای کردبوو کە چاوی بکەوێت بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵام هەردووکیان ڕەتیان کردەوە کە لەگەڵی کۆببنەوە.