تێکدان و لەناوبردنی ژیگەی ئێران کە هەر لە سەرەتای دەسەڵاتداری رەشی ئاخوندیەوە دەستی پێکردوە بەشێکی هەژێنەری وەرزی دەسەڵاتداریی ئاخوندی لە ئێرانە، لەبەر ئەوەی ژیان و هەستی ئێستا و داهاتووی وەڵاتی بەرەو لەناوچوون بردووە.
تێکدان و لەناوبردنی ژیگەی ئێران کە هەر لە سەرەتای دەسەڵاتداری رەشی ئاخوندیەوە دەستی پێکردوە بەشێکی هەژێنەری وەرزی دەسەڵاتداریی ئاخوندی لە ئێرانە، لەبەر ئەوەی ژیان و هەستی ئێستا و داهاتووی وەڵاتی بەرەو لەناوچوون بردووە.
لە ئاکامی سیاسەتی دژە نەتەوەیی و نیشتمانفرۆشانەی باندەکانی دەسەڵاتدار لەسەر نیشتمانی داگیرکراو، ئەورۆ بەشێکی بەرچاو لە مێراتی سروشتی چەند ملوێن ساڵەی نیشتمانمان کەوتۆتەبەر مەترسی لەناوچوونبەشێوەیەک گۆلەکانی "بەختەگان، جازموریان و هامون و... تێکڕا ووشک بوون و گۆلی ورمێیش نزیکەو لەناوچوونە.
پێشوونەی گۆلی ورمێ لە سەرەتا تا ئەمرۆ:
گۆلی ورمێ، بە درێژایی 140 ک م و پانایی 85 کم، نزیک بە 17 میتر قوڵەو بە گشتی 5 هەتا 6 هەزار کم چوارگۆشە پانتایی گەورەترین گۆلی ئێران و دووهەمین گۆلی گەورەی سوێرە لە جیهاندا بوو کە روبارەکانی جەخەتوو، تاتائو و "ئاجی چای" تێدەرژایەوە.
گۆلی ورمێ بەهۆی ئەوەی زیاتۆ لە 100 جەزیرەی تێدایە شوێنێکی باشە بۆ پشووی باڵندە کۆچەریەکان و لەلایەن یۆنیسکۆوە بە ناوچەی پارێزراو تۆمار کراوە.
گۆلی ورمێ لە نیوەی دەیەی 1380وە دەستی بە وشکبوون کرد وە ئورۆ مەترسی ئەوەی لێدەکرێ کە بە تەواوی ووشک بێ چوونکە ئێستا زیاتر لە 80 لەسەدی گۆلەکە بووەتە شۆرهات.
ئەگەر چی رژێمی ئێران هەوڵ دەدا بە بیانووی وشکەساڵی خۆ لە ناڕەزایەتی جەماوەری سەبارەت بەو بابەتە خۆی بدزێتەوە بەڵام لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەرانی نێونەتەوەیی نیشانی دەدا کە وشکەساڵی تەنها دەبێتە هۆی کەم دابەزینی رێژەی باران لە ناوچەکانی سەرچاوەی ئەو روبارانەی لە گۆلی ورمێ دەرژێنەوە و جێبەجێ کردنی پرۆژەی لێدانی بەنداو وە لێدانی بیری قوڵ لەلایەن دام و دەزگ و قەرارگای ناسراو بە خاتەم و لئەنبیا، هەروەها لێدانی جادەی 15 کیلۆمیتری لەسەر ئەو گۆلە دۆخی ئەو گۆلەی تووشی قەیران کردوە.
ئەندە بەسە کە لەو پێوەندەدا نوسراوی راگەیەنەکانی رژێم هەڵدەینەوە بۆ ئەوەی کاریگەری خراپی سیاسەتی هەڵەی ژینگەیی رژێم لە پێوەند بە گۆلی ورمێ بزانین:
رۆژنامەی حکومەتی شەهروەند لە پێوەند بە وشکبوونی گۆلی ورمێ بە تەئکید لەسەر زیانەکانی پرۆژەی لێدانی بەنداو نووسی: تا ساڵی 2012 زیاتر لە 200 بەنداو لەسەر ئەو روبارانەی دەرژێنە گۆلی ورمێ تەواو کرابوو یان نزیکەو تەواوبوون بوون. بەپێی ئاخرین بەدواداچوونەکان لە خەزەڵوەری 1394 پێوانەی ئاوی گۆلی ورمێ 1270.04 میتر راگەیەندراوە کە لە چاو ساڵی پێشتر 40 س م کەمی کردوە.
هەواڵدەری حکومەتی خەبەر ئانلاین لە ژێرناوی "ورمێ بە 88000 هەزار بیر تەوق دراوە" دەنووسێ: بیرەکان هۆیەکی سەرەکی کە ئاوەدانی ژێرزەویش لەلایەن مرۆڤەکانەوە کێشەیان بۆ دروست بووە. رەوتی زیادبوونی ژمارەی بیرەکان لە وەلاتدا لە ماوەی 4 ساڵی رابردوو زیاتر لە 760 بیرە لە هەموو ئێراندا. لەو ژمارە بیرە زیاتر لە 46 ملیار میتری چوارگۆشە ئاو دەردەهێندرێ.
بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی وزە ژمارەیەی بیری ناقانوونی لە ساڵی 1385، 103 هەزار دانە بووە لە ساڵی 1389 بووە بە 250 هەزار دانە بیر. بەرەوسەرچوونی هەڵکەندنی ئەو ژمارە بیرە هۆیەکی بەرچاوی دابەزینی رێژەی ئاوی گۆلی ورمێیە.
تەوق دانی ورمێ لەلایەن 88000 بیرەوە کاریگەری زۆری هەیە لە کەمکردنی ئاوی ئەو روبارانەی دەرژێنە گۆلی ورمێ.
کاریگەری وشکبوونی گۆلی ورمێ لە سەر ژینگە:
کارناسانی نێونەتەوەیی لەو بروایەدان لە ئەگەری وشکبوونی گۆلی ورمێ هەوای سازگاری ناوچەکە دەگۆڕێ بۆ هەوایەکی گەرمەسێر لەگەڵ بای خوێدار و سوێر و لە ئاکامدا ژینگەی ناوچەکە گۆرانی بەسەردا دێ و لەگەڵ خوێ زۆرێک لە مەوادی سەمی و ژاردار مەترسی نەخۆسی هەناسەکێشان بۆ بوونەوەر و بەتایبەت خەڵکی ناوچەکە دروست دەکا کە هەتا دووری 500 کم لە گۆلی ورمێ مەترسی دروست دەکات.
جوێ لەوە لە ئەگەری وشک بوونی ئەو گۆلە شاهیدی بارینی بارانی خوێ لە زۆرێک لە پارێزگاکانی نزیک لەو ناوچەیە دەبین و لە ئاکامدا دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی 14 ملوێن کەس.
پرۆژەی ژانەوەی گۆلی ورمێ بە کوێ گەیشت!
ئاخوند حەسەن رۆحانی هەر لە دەست پێکی شانۆی هەڵبژاردنی ساڵی 92 دروشمی ژیانەوەی گۆلی ورمێ ی بەرزکردەوە و گوتی: من بەڵێنتان دەدەمێ کە ئەگەر ئەرکی بەرێوەبەری وەڵات بخەنە ئەستۆم، لە یەکەم رۆژی دەستبەکار بوونی حکومەت، چارەسەری گۆلی ورمێ دەخەمە بەرنامەی کار. گۆلی ورمێ دەبێ بژیێتەوە. لە ناوەندی لیکۆلینەوەی ستراتژیک لە مێژە لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ چارەسەری کێشەی گۆلی ورمێ مان پێکهێناوە. ئانجامەکان پێمان دەڵێ کە ئەگەر خوای نەکەردە گۆلی ورمێ وشک بێ، ژیانی 14 ملوێن کەس دەکەوێتە مەترسیەوەو ئەو کات بارینی خوێ تێکرای زەوی کشتوکاڵیەکانی وەلات لەناو دەبات. دەبێ ئاوی گۆلی خەزەر بگوازینەوە بۆ ورمێ. من بەڵێنتان پێ دەدەم کە لە حکومەتی "چارەو ئومێد" ژیانەوەی گۆلی ورمێ لە یەکەم بەرنامەکانی دەبێ.
بەڵام ئەورۆ لە دوای تێپەرینی 4 ساڵ بە سەر دەست بەکار بوونی حکومەتەکەی، دەسەڵاتدارانی رژێم دیان بەوەدا دەنێن کە شکستیان خواردوە. هەر چەند کە هەر لە سەرەتاوە کارناسان و لێکۆڵەران بە باشی دەیانزانی کە لە درۆ زیاتر نیە و ئاخوند رۆحانی فێلباز هەوڵ دەدا کەڵک لە قەیرانی گۆلی ورمێ وەرگرێ.
هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا 26ی خەزەڵوەری 95 لە زمان بەرێوەبەری نوسینگەی بەرنامە و رێکخستنی لیژنەی ژیانەوەی گۆلی ورمێ نووسی: لە ئێستادا هیچ چالاکیەک لە گۆلی ورمێ دا ناکرێ بۆ ئادانی ئەو نەمامانەی کە دوو سێ سالچ لەوە پێش چاندراون هیچ بوجەیەک نیە.
هەواڵدەری ئیلنا 5ی خەزەڵوەر لە زاری عیسی کەلانتەری بەرێوەبەری لیژنەی ژیانەوەی گۆلی ورمێ نووسی: زیانی وشکبوونی گولی ورمێ 1000 ملیار دولارە کە کاتێکدا خەرجی ژیانەوەی 6 بۆ 7 ملیارد دولار مەزەندە کراوە. ئەو رەقەمانە نیشان دەدا کە ژیانەوەی گۆلی ورمێ زۆر بەسوودترە.
ناوبراو هەروەها درێژەی بە قسەکانی داو وتی: لە دەیەی 70دا ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ زۆر بەرزبوو بەجۆرێک مەترسی دروست دەکرد بۆ رێگەی ئاسنی سۆفیان تورکیە. هەر ئەو دەم هەندێ لە شارەزایان رایانگەیاند کە بەکارهێنانی ئازادانە لەو ئاوانەی دەرژێنە گۆلەکە، مەترسی لەسەر داهاتوو دروست دەکەن. بەڵام دام و دەزگا پێوەندیدارەکان وتیان هیچ روونادا بەڵام بە مرور رەوشەکە خراپتر بوو وە بەکارهێنانی زیاد لە ئەنداز لە سەرچاوەکانی ئاو و لێدانی بەنداو یەک لە دوای یەک لە سەر ئەو روبارانەی دەرژێنە گۆڵەکەو بەکار هێنانی زۆری ئاو لەلایەن جوتیارانەوە دۆخی گۆلی ورمێی تێکداو بە جۆرێک گۆلی ورمێ خەریکە وشک دەبێ.
هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا 16ی خەزەڵوەری 95 لە زاری محەمەد حەزرەت پوور شارەداری رژێم لە ورمێ نوسی: هۆگەلێکی وەک بەکارهێنانی زیاد لە ئەنداز و نادروست لە ئاوەی ژێر زەوی، کەلک وەرگرتنی ناقانوونی لە روبارەکان، بەرێوەبەری نادروستی ئاو لە بەنداوەکان، گۆرانی بەرنامەی کشت و کاڵی کەم ئاو بۆ کشت و کاڵی پرئاو و گۆڕانی هەرێمی بەتایبەت کەمی باران بارین لەوەڵات، بە لێکدانەوەی لێکۆڵینەوەکان جوێ لە کەمی باران بارین/ بەو راستیە دەگەین کە 70 لەسەد هۆی وشکبوونی گۆلی ورمێ مرۆڤەکانن.
بەم پێ یە پرۆژەی ژیانەوەی گۆلی ورمێ، وەکوو باقی بەڵێنەکانی رۆحانی فێلبازی درۆزن، بە کردەوە کاری بۆ نەکراو هیچی لێ شین نەبوو، بەهۆی دەسەڵاتداری ئەو رژێمە دز و گەندەڵە ئاساری ئاوەدانی لەم وەڵاتەدا نامێنێ، تاکە رێگە کە ماوە لادان و روخانی رژێمی دژە گەلی ئاخوندانە. ئامانجێک رێبوارانی رێگەی ئازادی بەردەوام لە هەوڵی دان.