دوای هێرشی سپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەر پاكستان كە بووە هۆی كوژرانی چەند كەسێكی مەدەنی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە, ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، پاكستان هێرشێكی مووشەكی كردە سەر ناوچەی سەراوان لە بەلووچستان و بەهۆیەوە چوار منداڵ و سێ ژن کوژران.
هێرشە مووشەکییەکانی سپای پاکستان لە لەژێر ناوی وڵامی هێرشە مووشەکییەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بوو؛ بەڵام هەردوولا خانووی نیشتەجێبوون و خەڵكی مەدەنییان کردە ئامانج.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان له بەیاننامەیەكدا سەبارەت به هێرشی مووشەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممه, بۆ سەر خاکی ئێران ڕایگەیاند که سپای ئەم وڵاته هێرشی کردووەته سەر ئەو ئامانجەی که پێشتر زۆر جار ڕژیمی لێ ئاگادار کردووەتەوه .
لەم بەیاننامەیەی پاکستاندا هیچ باسێک لە ئەنجامدانی هێرشێک بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە لە هێرشی مووشەکیی سپای ترۆریستی بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە نەکراوە.
پاکستان ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە پێشتر ڕژیمی ئێرانی لە بوونی پەناگەی خەڵکی "بە ڕەچەڵەک پاکستانی لە شوێنە کۆنتڕۆڵنەکراوەکانی نێو ئێران وریایی داوە.
بە وتەی پاکستانییەکان، ئەم هێرشە لە ژێر ناوی کۆدی "مەرگ بۆ سەرمچار" ئەنجامدراوە، وشەی سارمچەر بە زمانی بەلوچی بە واتای "خەباتگێڕی ئازادی" دێت. بەهۆی ئەم هێرشە, لانیکەم چوار منداڵ و سێ ژن گیانیان داوە.