نیكی هیلی، یەکێک لە کاندیدەکانی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئامریكا، وتی: کاتێک ڕژیمی ئێران و هێزە نیابەتییەكانی پارەیان دەست دەکەوێت، بۆ خەڵکی خەرج ناکەن، بەڵکوو ئەم پارەیە بۆ ترۆر خەرج دەکرێت. هەر بۆیە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ڕژیمی ئێران مەترسیدارترین کار بوو کە ئیدارەی بایدن دەیتوانی بیکات.