هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی ٧٨هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی ٧٨هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان
دەنگی خەباتی کوردستان

جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان!
 
٧٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌ ناوه‌ندی مه‌یدانی چوارچرای شاری خۆڕاگر و کوردپه‌روه‌ری مه‌هاباد، له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وای نه‌مر قازی محمد و به‌پشتیوانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی وچه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و ئایینی نیشتمانپه‌روه‌‌ری کوردستان، له‌ ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٢٤ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به‌ ٢٢ی ژانوییه‌ی ١٩٤٦ی زایینی، له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رده‌وامی تێکڕای تێکۆشه‌ران و نیشتمانپه‌روه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی "ژێ كاف" و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته‌ مێژوویه، له‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵکدا به‌فه‌رمی کۆماری کوردستان ڕاگه‌یاندرا و کورد بە سەربەستی و بەختەوەری شاد بوەوەو بە ئاوات گەیشت. 
کارنامه‌ی کۆماری کوردستان و خه‌بات و ئامانجه‌کانی ئه‌و کۆماره‌، له‌و ماوه‌ کورته‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا ئەزمونێکی دەوڵەمەندی بۆ هاونیشتمانیانی کوردستان بەجێهێشت و بووه‌ ده‌سکه‌وتێکی مێژوویی وجێگەی دڵخۆشی و سەرفرازی گەلی کوردستان. هه‌ر بۆیه‌ تێکۆشه‌رانی ڕێگه‌ی ئازادی له‌ کوردستان دا، لەسەر هەمان ڕێگە و بە هەمان ئامانجی پیرۆز هه‌نگاو ده‌نێن و کوماری کوردستان وه‌ک به‌هاو کۆڵه‌که‌یه‌کی به‌رز و پته‌وی هزری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌بینن و یادی بۆ هه‌میشه‌ به‌رز ڕاده‌گرن. 
بە داخەوە بە هۆی بێ ئەزموونی کورد بۆ دەسەڵاتداری و خۆبەڕێوەبەری و هەل و مەرجی سیاسی جیهانی و قۆناغی تایبەتی و بێ بەڵێنی بەناو دۆست و پشتیوانانی گەل و کۆمارەکەمان، ئەم کۆمارە لە تەمەنی ١١ مانگی دا جوانەمەرگ کرا بەڵام سەرەڕای تەمەنی کەمیی، تائێستا کاریگەری و شوێنەوارە ئەرێنیەکانی لە بوارەکانی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، رووناکبیری، دادپەروەی کۆمەلایەتی، بەرانبەریی و یەکسانی، لە هەست و بیری کورد دا کاڵ نەبوونەوە و  گەلەکەمان بۆ وەدیهاتی ئاوت و ئامانجەکانی کۆمارە خۆشەویست و تاقانەکەمان لە خەبات و تیکۆشان رانەوەستاوە و تا گەیشتن بە ترۆپکی ئازادی و رزگاری و بەختەوەری ئەو رێگەیە دەبڕێ.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، یادی ٢ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، كە یادگاری ئه‌ندامی وه‌فاداری كۆمەڵەی ژێكاف و پشتیوانی كۆماری كوردستان، واتە ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان مامۆستا شێخ جەلالی حوسەینی، به‌رز و به‌ڕێز ڕاده‌گرێ و بۆ هه‌میشه‌ پشتیوانی له‌ ده‌سکه‌وت و ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان ده‌کا.
له‌یادی کۆماری کوردستان دا، پێویسته‌ په‌یمانی هاوخه‌‌باتی و ته‌بایی و یه‌کڕیزی له‌نێوانمان دا نوێ که‌ینه‌وه‌ و له‌ پێناو درێژه‌پێدانی ئامانج و خه‌باتی کۆماری کوردستان و ماف و ئازادیه‌ ڕه‌واکانی گه‌لی چه‌وساوه‌ی کوردستان دا بە خۆڕاگری و یەکریزی، درێژە بە  رێبازی پڕ لە سەروەری و شانازی شەهیدانی کورد و کوردستان بده‌ین و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و بۆ پارێزگاری له‌‌‌ نیشتمان و ئازادی ووڵاتمان، هه‌وڵ و خه‌باتمان بۆ ڕوخانی یه‌کجاری و نه‌مانی رژیمی نه‌گریسی ئاخوندی و ڕژیمە دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵه‌که‌ی گشتگیرتر بکه‌ین. پێویسته‌‌‌‌ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ک ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌ بزانن که ته‌‌‌نها به‌‌‌ ڕوخان و له‌‌‌ناوچوونی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئێران و کوردستان ده‌‌‌توانن به‌‌‌ ئامانجه‌‌‌کانیان بگه‌‌‌ن. خه‌ڵکی ئێران و کوردستان به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م ڕژیمه‌ دیكتاتۆرە‌ بونه‌ قوربانی کار و پلانه‌ دژمنکاریه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆر و خوێنمژه‌ و له‌ دۆخێکی خراپی ئابووری و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ و ژێرده‌‌‌ستی دا ده‌‌‌ژین و به‌به‌رده‌وامی تووشی نه‌‌‌هامه‌‌‌تی و زیندان و سێداره‌‌‌ ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌، به‌ڵام وره‌ و باوه‌ڕیان به‌ ئازادی و ڕزگاری له‌ده‌ست نه‌داوه‌ و نارەزایەتیه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌کانی ئەم چه‌‌‌ند ساڵەی ڕابردوو، له‌‌‌لایه‌‌‌ن خه‌‌‌ڵکی وه‌‌‌زاڵه‌‌‌هاتووی ئێران و کوردستان دەرخەری ئەم راستییەن کە ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر لێواری ڕوخان نزیکه‌‌‌ و بەرەنگار بوونەوە لە بەرانبەر ڕژیم و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ناعه‌‌‌داڵه‌‌‌ت، ڕوو لە هەڵکشانە و دۆستایه‌‌‌تی و به‌‌‌ڕە‌سمی ناسینی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ بۆته‌‌‌ جێگەی شه‌‌‌رمه‌‌‌زاری.
لەم هەلومەرجە چارەنووس سازەدا، پێویستە خەباتی یەکانگیر بە مەبەستی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئاخوندەکان پەیڕەو بکه‌ین و سه‌نگه‌ری خه‌باتمان قایمترکه‌ین. 

پیرۆزبێ بیرەوەری ٢ی ریبەندان، ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
۱ ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی كۆچی خۆری

10 مانگ و 1 ڕۆژ و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی ٧٨هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی ٧٨هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران