لەدرێژەی گرتن و بەندکرانی هاووڵاتیەکانی کوردستان, ڕۆژی هەینی ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، بەکرێگیراوەكانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئازاد بەندەری هاووڵاتیی کورد و بە توندوتیژی و بە بێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی, ناوبراویان گرتووە و بۆ شوێنێكی نادیار ڕایانگواستوە.
هەر لەم پەیوەندیەدا و لە درێژەی گرتن و بەندکرانی هاووڵاتیان, ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هەژار ئەحمەدی ئازەر، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی گوندی ناچیت سەر بە شاری بۆکان و بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و به توندوتیژی ناوبراویان گرتووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
دەگوترێ هێزە ئەمنییەکان لە کاتی هەڵکوتان بۆ سەر ماڵی هەژار ئەحمەدی ئازەر، دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها ئەندامانی خانەوادەکەی گرتووە.