لە مەجلیسی رژێمدا نوێنەرێک دیانی بەوەدا نا کە 5000 کەس لە ئێستادا لە نۆبەی ئێعدام دان. هەروەها ئیشارەی بە دەستگیری و زیندان و سەرکوت و ئێعدامی لە دەسەڵاتداری دواکەوتووی ئاخونداندا کرد.
نەورۆزی نوێنەری مەجلیسی رژێم لە روبات کەریم: ما لەو بەرنامەدا باسی لابردنی ئێعدام ناکەین باسی هاندانی قاچاخچیەکان ناکەین.
لە مەجلیسی رژێمدا نوێنەرێک دیانی بەوەدا نا کە 5000 کەس
لە ئێستادا لە نۆبەی ئێعدام دان. هەروەها ئیشارەی بە دەستگیری و زیندان و سەرکوت و ئێعدامی لە دەسەڵاتداری دواکەوتووی ئاخونداندا کرد.
نەورۆزی نوێنەری مەجلیسی رژێم لە روبات کەریم: ما لەو بەرنامەدا باسی لابردنی ئێعدام ناکەین باسی هاندانی قاچاخچیەکان ناکەین.
ئەو بەرنامە دەیهەوێ کۆمەک بکات بە 5000 کەس کە لە نۆبەی ئێعدام دان و زیاتر لە 90 لەسەدی ئەو کەسانە بۆ جاری یەکەم مەوادی هۆشبەریان پێوە گیراوە، تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 30 ساڵ دەبێ.
ساڵی 1357 کە شۆرش سەرکەوت حەشیمەتی ئێران 30 ملوێن کەس بوو، زیندانیەکان 10 هەزار کەس بوو بەڵام ئێستا حەشیمەتی ئێران 80 ملوێن کەسەو زیاتر لە 200 هەزار کەس لە بەندیخانەکاندا راگیراون، 90 لەسەدی ئەو کەسانەی دەبێ ئێعدام بکرێن قاچاخچین و ژمارەیەک زۆر و زیاتر لە 80 لەسەدی ئەو کەسانەی هەڵگری مەواد بوون بێ تاوانن لە راستی دا ئەوانە قاچاچی سەرەکی نەبوون، قاچاخچی کەسێکی دیکەیە کە لە پشتی سنوور دانیشتووەو پێ دەکەنێ.
لە هەندێ لە لقەکان 80 لەسەدی حوکمی ئەوانە پێشێلکراوە و ئێستا 5 هەزار کەس لەوانەی پێش لە قانوون و لە ساڵەکانی 90 و پێش و نەوەد و تا ساڵی 94 ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپاوە.
ئەندامێکی مەجلیسی رژێم سەبارەت بە بێزاری جەماوەر لە زۆر بوونی لەسێدارەکان گوتی: ئێعدامی بەربڵاو زۆرە، ئێمە ئەو هەمووەمان لە سێدارە دا، هەموو رۆژێکیش لەسێدارەدانمان هەیە، پلەی ئێعدام لەسەر مەوادی هۆشبەر زۆر لەسەرەوەیە.
کاتێک من دادستانی پارێزگای مازەندەران بووم، راپۆرتێک لە ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی ئەو کاتەوە هاتبوو، ساڵی 69 بوو، گوتیان ئێوە رۆژێک کەسێک لە سێدارە دەدەن 20 بۆ 30 قوتابی نایەن بۆ قوتابخانە، گوتمان بۆ؟ گوتیان لە قوتابخانە دەڵێن ئەوەی لە سێدارە درا، مامی ئەوە، ئەوە خاڵی ئێعدام کراوەکەیە، ئەوە برازای ئێعدام کراوەکە٠Šه.