هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ڕژیمی ئاخوندی له‌بیرکردنی ڕێبازی شه‌هیدانه‌

بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ڕژیمی ئاخوندی له‌بیرکردنی ڕێبازی شه‌هیدانه‌
دەنگی خەباتی کوردستان

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بە ناو شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌‌جلیسی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران دا، که‌ له‌لایه‌ن ڕژیمی نه‌گریس و دیکاتۆر و به‌دناوی ئاخونده‌کانه‌وه‌ نمایشت ده‌کرێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ک هه‌میشه‌ و له‌ نزیکبوونه‌وه‌ی 
هه‌ر شانۆگێڕانێکی به‌نێو هه‌ڵبژاردن وا نیشان بده‌ن که‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک به‌سه‌بر و هێمن و دڵنه‌وان و له‌ ڕێگه‌ی چڵکاوخۆرەکانی و دارودەستەکەی خۆیانه‌وه‌ تەندوری هەڵبژاردن شانۆگەریان گه‌رمده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌م ڕژیمه‌ و ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌بێ له‌و شانۆیه‌دا ڕۆڵیان پێ بدرێ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئاماده‌کراوه‌ و ته‌نها ده‌یان هه‌وێ به‌و ئه‌جندا به‌ناو ئازادی و دیموکراسیه‌وه‌ خۆڵ بکه‌نه‌ چاوی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تانی دنیا فریوبده‌ن.  له‌ کوردستان دا ڕژیم هه‌موو جارێک دووچاری شکستی گه‌وره‌ی ئه‌م به‌ناو شانۆی هه‌ڵبژاردنانه‌ ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وپه‌ڕی ریسوایی و بێ‌‌بنه‌ما و بێ پێگه‌بوونی ئه‌و رێژیمه‌ ده‌رده‌که‌وێ و ڕووڕه‌شیان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌ به‌رچاوی هه‌موانه‌وه‌ تێکڕای پیلانه‌کانی رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی له‌ کوردستان دا ده‌بنه‌ بڵقی سه‌رئاو. 
 خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان، هه‌رگیز فریوی ئه‌م ڕژیمه‌ ناخۆن و هه‌میشه‌ به‌پێوه‌ن بۆ ڕووخان و له‌ناوچوونی ئه‌م ڕژیمه‌ گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆره‌. ئه‌م جاره‌ ڕژیم و چڵکاوخۆره‌کانی زیاتر له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردو ده‌یهه‌وێ له‌ کوردستان دا ده‌رکه‌وێ و بەو شێوەیە و بە خه‌‌یاڵی خاوی دەتوانێ خوێنی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە یادی خەڵک بسڕێتەوە. خه‌ڵکی کوردستان هه‌رگیز ئەو کۆمەڵکوژییە ترسنۆکانەی هاووڵاتیانی کورد و بەلووچ و سەرانسەری ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه‌ دیکتاتۆره‌وه‌ له‌بیرناکه‌ن وفریوی سیرک و نمایشی ڕژیم ناخۆن. 
بەشداریکردن لە سیرکی هەڵبژاردنی ڕژیم بە واتای لە یاد کردنی خوێنی شەهیدانی شۆڕشی ژینایەو قبوڵی دەسەڵاتی خوێن مژ و دیکتاتۆری ڕژیمی ئاخوندیە لە ئێران و هەگیز خەڵک بە بەشداریکردن لەم شانۆگەرییەدا حوکمڕانی ئاخوندەکان پشتڕاست ناکەنەوە. بۆ هەمومان ڕوونە هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر دەسڵاتی ئاخوندەکان هیچ بنەماو پێناسەیەکی دیموکراسی لە خۆ ناگرێ، جیا له‌ به‌شداری کردنی شانۆیه‌‌کی فریوخۆرانه‌. بێگومان هه‌ر وه‌ک هه‌میشه‌ بایکۆتی به‌رینی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم، ناڕەوا بوونی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی و ڕەوادار بوونی ویست و ئامانجەكانی مافەكانی گەلی كوردستان ده‌سه‌لمێنێ و خه‌ڵکی کوردسان هه‌میشه‌ سه‌ریان به‌رز و بڵنده‌ و پێشه‌نگی خه‌باتی ئازادی و ڕزگارین.

10 مانگ و 16 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ڕژیمی ئاخوندی له‌بیرکردنی ڕێبازی شه‌هیدانه‌

بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ڕژیمی ئاخوندی له‌بیرکردنی ڕێبازی شه‌هیدانه‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران