رۆژی شەممە ۳۰ی بەفرانبار، ژمارەیەك لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەیەک کە لە بەرامبەر کونسوڵخانەی رژێمی ئاخوندی لە شاری ئۆسڵوی پایتەختی وەڵاتی نۆروێژ بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشە تێرۆریستییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر و هاوڵاتیانی سڤیل رێکخرابوو.
لە دەستپێکی كۆبوونەوە بەشداربووان بە وتنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانەی پڕ جۆش و خرۆش دەنگی ناڕازی کوردانی دانیشتووی وەڵاتی نۆروێژیان بە گوێیی جاسوسانی بەناو نوێنەر لە کونسوڵخانەی رژێمی مرۆڤ کوژی ئاخوندی دا.
لەپاڵ دووپات کردنەوەی دروشمی مەرگ و نەمان بۆ رژێمی ئاخوندی، ژمارەیەک پەیام، سروود و گۆرانی نەتەوەیی بەشێک بوون لە بڕگەکانی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە.