بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەز،کەیوان کەریمی دێکیومێنتارسازی خەڵکی بانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ بەڕێوەچوونی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەوینی تاران کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەز،کەیوان کەریمی دێکیومێنتارسازی خەڵکی بانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ بەڕێوەچوونی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەوینی تاران کرا.
ناوبراو حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری، ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی و ٢٢٣ لێدانی قامچی بەسەردا سەپاوە.
کەیوان کەریمی تەمەن ٣٠ ساڵ، ٣ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، بە دروستکردنی فیلمی"نووسین لە سەر شار" بە نێوەڕۆکی دیوارنووسی سیاسی_کۆمەڵایەتی لە ئێران لەلایەن قازی موقیسەوە بە"بێڕێزی بە پیرۆزییەکان" و"پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کرا و بەو هۆیەوە ئەو فیلمە بڵاو نەکرایەوە.
دەستبەسەر کردنی ئەو هونەرمەندە لاوە دژکردەوەی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی لە ئاستی فیلمسازانی فەرانسەوی، ئیتالیایی و ئیسپانیایی و هەروەها پارلمانی ئۆرووپای لێکەوتەوە.
|