ئاگر مەرتەع و دارستانەکانی بەخشی شاهۆی سەربە رەوانسەری پارێزگای کرماشانی گرتۆتەوە.
زیاتر لە شەو و رۆژێکە دارستان و مەرتەعەکانی شاهۆی پارێزگای کرماشان ئاگری گرتووەو هەر زوو بەشێکی بەرفراوانی دارستان و مەرتەعەکانی دێکانی شوانکارە و قوری قەلعە گرتەوەو بەرەو دارستانەکانی دێی قەلعەگا دەروا.

حەمید رەزا نیازی فەر بەرێوەبەری ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەکانی رژێم لە رەوانسەر سەبارەت بە خەمساردی دەسەڵاتدارانی رژێم لە ناوچەکە و نەبوونی کەل و پەلی پێویست بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە گوتی: هێزی مرۆیی ناتوانێ هیچ کارێک بۆ کوژاندنەوەو کونترۆڵ کردنی ئاگرەکە بکات.
بەپێی راپۆرتەکان سەرلەبەیانی ئەمرۆ 4ی سەرماوەزی 95 مەرتەع و دارستانەکانی نزیک لە غاری قوری قەلعە و دەورووبەری دێی قوری قەلعە هەروا لە ئاگردا دەسوتێن.
|