پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)

یادی شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران
یادی شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)

هر خۆینیك كە لە سەر كوردستان دەڕژێ هەر مێشكێك كە لە پێناوی كورددا دەپژێ سەر كەوتنی پێشمەرگەی كوردستان لەم قۆناغە شۆرش دا بەسەر دژمنانی دین و نتەوەكیەیدا نزیك تر دەكاتەوە پاك تر لەو خوێنانەی كەلە بەگژدا چوونەوەی داگیر كەراندا دەڕژَێن دەبێ كامەبن؟ و بەرزتر لەو گیانانە كەلەبەر پەرچ دانەوەی ستەمگەراندا فیدا دەبن دەبێ كامەبن؟چاكتر لەو ئینسانانە كە خوێن و گیانیان لە پێناوی ویستە رەواكانی گەل و نەتەوەكەیاندا فیدا دەكن دەبێ كێ بن؟پیشمەرگەی كوردستان ئەو ڕوڵە بە شەرفەی كەهەرلەڕۆژانی بونیەوە لەگەل مینەتێك كە ئاكامی چەوسانەوەی داگیر كەران و دوژمنانی ناوخۆیی رووبەروو دەستەو یەخە دەبنەوە هەموو ڕێگەی پێشكەوتن و سەر كەوتنی لێ گیراوە هەركەتوانی بیرو توانای بخاتە كار دژی هەرچەشنە چەوسانەوەیك، ئیتر بێ ڕاوەستان وەخۆ دەكەوێ و تامی ستەم لەگەرووی ستەمگەراندا تاڵ دەكا.
نیشتمانی كورد زۆر پاڵەوانی بە خۆیەوە دیون و زۆر لاشەی پیرۆزی لەمەیدانەكانی شەڕی پیرۆز دژی داگیر كەر هەڵگرتونەوە و لە باوەشی خۆیدا جێی كردونەوە لە نێو كۆڕی گۆڕی پاكاندا گڵكۆی پیرۆزی شەهیدە سەربەرزەكانی گوندی ساوان گوندی پاكان و مەكۆی چاكان دینێنەوە یادو بۆ جارێكی دیكە لە ماتەمینیادا بە هاوبەشی دادە نیشین و فیداكاری ئەو كۆمەڵە گەنجانە كە بە پێی ویستی خەڵك و پێویستی خاكی كوردستان ڕێڕەوی شۆڕش و ڕێبازی شەهید بوونیان هەڵبژراردوە رێز دەگرین.
لەدەسكە گوڵی سووری شەهیدانی ساوان دانەیەك گوڵی خوێناوی، شەهید كاك تاهیرغەرقی رەحمەتی خودای لێ بێ دینێنە بەرچاوو بۆنی دەكەین كەبۆنكردن لەو گوڵانە زاخاوی مێشكی شۆڕشگێڕانە. شەهید تاهیرساوانی یەكێكە لەولاوە شۆڕشگێڕو بە ئەمەكانە بوو كە خۆی بەقەرزداریی باوەڕیی نەتەوەو و نیشتمانەكەی نەهێشتەوەو بە پێی ئەمری دین و داوای وڵاتەكەی لە جستانی سالی (1359) دا چەكی شەرەفی كردە شان و پێشمەرگایەتی لە ڕیزی سازمانی خەباتدا بۆ داواكارانی مافی نەتەوەیی و باوەڕی نەتەوەیی پەسەند كرد ڕووی چەكی كردە بكرێ گیراوانی ڕژیمی خومەینی و لە مەیدانەكانی شەڕدا بەو پەڕی ئازایی ولە خوبردوییەوە شەڕی دەكرد. لە ماوەی چوار سال شەڕو بەگژدا چوونەوەی بەكرێ گیراوەكانی خومەینی خۆین ڕێژ دا،شەهید تاهیری نەك هەرماندو نەبوو بەڵكو ڕۆژ بە ڕۆژ بە ڕق و تینی زیاترەوە بە گژ دژمن دا دە چووەوەو لە هر شەڕێك دا دەرسێك و لەهەر دەرسیك نەزمیك فێر دەبوو شەهید تاهیرلە ڕۆژانی سەرەتای پێشمەرگایەتی دا وەك سەر چاوەی سەبرو ئەمینی و بە شەرەفی و پاكی و لەسەر خۆیی ناسرابوو كەلەماوەی ئەركی پێرۆزی پێشمەرگایتی دا هەركام لەو ئەخلاقانە پاكانەی بەهاوبیرو هاوسەنگەرانیشی فێر دەكرد. هەستان و دانیشتن و گەڕان لەگەڵ شەهید تاهیردا یەكێك بۆ لەخۆشیكانی ئەو پیشمەرگانە كەلەگەلێ بوون هەركام لەبرایانی هەوڵیان دەدا زیاتر لی نزیك بن و لەوخوە تایبەتانەی كەڵك وەرگرن.
ڕۆژی (14/10/1363) كاتێك كە برێاری هێرش بۆ سەرداگیركەران لە پشتی ئاوایی كێوەرۆ ڕویدا دووبرای هاوبیرو هاو سەنگەر شەهید خەلیل خۆش كەلام و شەهید تاهیری غەرقی هەوڵ سەنگەرو زەربتیان لە دژمن وەشاندو پاش سەعاتێك شەڕكە زیاتر لە (12)كەس لە هێزەكانی دژمن كوژران و بریندار بوون هەردوك برای پێشمرگە بە گوللەی كورد كوژان پێكران و هەردوكیان شەهید بوون بەم شێوە ژیانی پڕ لە شانازی و خەباتی كاك تاهیر كۆتایی پێ هات و ئەركی پارێزگاری لە كورد و كوردستانی بە هاو بیران و هاو سەنگەرانی سپارد وماڵ ئاوایی لە هەموو شۆڕشگێران كرد بۆ جارێكی تر لەبەرانبەر قەڵای بوێرانداو لە حاست ناو و ناوبانگی گوندی ساوان دا تەعزیم دەكەین و دەڵێن سڵاو لەو گەلەی ئەوە ڕۆڵەكانین كە جیی شانازی گەلی كوردن. سڵاو لەو دایكە بەرجەرگانەی كە ئەو پالەوانانەی پەروەردە كرد.سڵاو لە گیانی پاكی شەهید تاهیرغەرقی و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی بەردەوام بێ ڕێبازی سازامنی خەبات مەكۆی گیرانی ڕاستەقینەی كوردستان
مردن و سەرشۆڕی بۆ بەكرێگیراوان و چڵكاو خۆران
بڕوخێ‌ ڕژیمی ئاخوندی.

9 مانگ و 28 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)

یادی شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران