بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی "ناسر خزری" لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە و لە شەقامی مەنگوڕ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەز،
هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی "ناسر خزری" لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە و لە شەقامی مەنگوڕ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە ماوەی حەوتووی رابردوودا هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە شارە جۆراجۆرەکانی کوردستان دەستیان داوەتە رەشبگیر و بە بێ مۆڵەتی قەزایی هەڵدەگوتنە سەر ماڵی هاوڵاتیان و بۆ شوێنی نادیاریان دەگوێزنەوە. مەبەست لەم کردەوە سەرکوتگەرانەی هێزەکانی رژێم دروستکردنی رەوشێکی ئەمنیەتی بۆ چاوترسێن کردنی خەڵکی کوردستانە.