دانیشتوانی گوندی حەسەن ئاوا سەر بە ناوچەی دلفانی سەر بە شاری خوڕەم ئاوا بۆ ڕێگری كردن لە دروستكرنی کارگەی قوماشی مانگی سووری دلفان گردبوونەوەیەكییان ئەنجامدا كە لەگەڵ لێدانی بەكرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم ڕووبەڕوو بوونەوە.
دوابەدوای ئەو لێدانە لەلایەن بەكرێگیراوانی حکوومەتەوە، دوو کەسی بەساڵاچووی دانیشتووی ئەم ناوچەیە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.
دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن، ئەم پڕۆژەیە جگە لە وێرانکردنی لەوەڕگە سروشتییەکان، سەرچاوە ئاوییەکانی گوندەکەش وشک دەکات.