هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

به‌رده‌وامین له‌ نوێبونه‌وه‌

به‌رده‌وامین له‌ نوێبونه‌وه‌
جه‌لال خۆشکه‌لام

سازمانی خه‌بات هێزێکی گرنگ و کاریگه‌ری ناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورده‌. هه‌ر بۆیه‌ش گرنگه‌ که‌ هه‌وڵ و خه‌بات و تێکۆشانمان له‌ ئاستی گرنگی ئه‌و ڕۆڵه‌ کاریگه‌ره‌بێ، که‌ هه‌م دۆستان و ئه‌ندامانمان به‌تایبه‌تی وهه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی لێمان ده‌خوازن. سازمانی خه‌بات ده‌بێ ده‌نگ و ڕه‌نگی هه‌مووان بێ و هه‌موو لایه‌ک سازمانی خه‌بات به‌ هی خۆیان بزانن.

سازمانی خه‌‌‌بات هێزێکی گرنگ و کاریگه‌‌‌ری ناو بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕزگاریخوازی کورده‌‌‌. هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ش گرنگه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌وڵ و خه‌‌‌بات و تێکۆشانمان له‌‌‌ ئاستی گرنگی ئه‌‌‌و ڕۆڵه‌‌‌ کاریگه‌‌‌ره‌‌‌بێ، که‌‌‌ هه‌‌‌م دۆستان و ئه‌‌‌ندامانمان به‌‌‌تایبه‌‌‌تی وهه‌‌‌م کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان به‌‌‌گشتی لێمان ده‌‌‌خوازن. سازمانی خه‌‌‌بات ده‌‌‌بێ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی هه‌‌‌مووان بێ و هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ک سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌ هی خۆیان بزانن. 

ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌بێ لێزان و دڵسۆز و وه‌‌‌فاداربین له‌‌‌و کار و ئه‌‌‌رک و تێکۆشانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر شانمانه‌‌‌. سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران له‌‌‌ نوێ بونه‌‌‌وه‌‌‌دایه‌‌‌. ئێمه‌‌‌ گۆڕانکاری و هه‌‌‌نگاوی زۆر جیدیمان ناوه‌‌‌. ئێمه‌‌‌ گرنگی و فاکته‌‌‌ری مانه‌‌‌وه‌‌‌ی سازمان و زه‌‌‌روریه‌‌‌تی مانه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌ت و ئامانج و ڕێبازی سازمانی خه‌‌‌باتمان پاراستوه‌‌‌ و گه‌‌‌شه‌‌‌مان پێداوه‌‌‌.

ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌فاداری بۆ گیانی پاکی شه‌‌‌هیدانمان و پیرۆزی و دڵسۆزی ڕێبه‌‌‌ران و دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌رانی سازمانی خه‌‌‌باتمان له‌‌‌ناو زه‌‌‌ین و کارماندا ئاوێته‌‌‌کردوه‌‌‌ و مێژووی پڕ له‌‌‌ شانازی و وه‌‌‌فاداری سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێرانمان له‌‌‌ناو جه‌‌‌رگه‌‌‌ی لاپه‌‌‌ڕه‌‌‌کانی مێژووی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ماندا تۆمارکردوه‌‌‌ و پاراستومانه‌‌‌. به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌مه‌‌‌ به‌‌‌و واتایه‌‌‌ نایه‌‌‌ که‌‌‌ تێکۆشان و کار و خه‌‌‌باتی ئێستامان له‌‌‌و ئاست و پله‌‌‌ دایه‌‌‌ که‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان لێمان ده‌‌‌خوازن.

ئه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌و مانایه‌‌‌ نایه‌‌‌ که‌‌‌ تێکۆشان و کارو خه‌‌‌باتی ئێستامان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گۆڕانکاری ناوچه‌‌‌یی و ده‌‌‌روازه‌‌‌ و ده‌‌‌رفه‌‌‌تی نوێی جیهانی و دنیای مۆدێرن و جیهانی ته‌‌‌کنۆلۆژیادا، ته‌‌‌واو گونجا و هاوته‌‌‌ریبن.

هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ش ئێمه‌‌‌ پێویستیمان به‌‌‌ خۆگونجاندن و درێژه‌‌‌دانی ڕێگای نوێبونه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌. ئێمه‌‌‌ پێویستیمان به‌‌‌ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی میتۆدو شێوازی نوێ و سه‌‌‌رده‌‌‌میانه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌.

ئێمه‌‌‌ کار و ئامانجی ئه‌‌‌م چه‌‌‌ندساڵه‌‌‌مان، سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنه‌‌‌کانمان گه‌‌‌شه‌‌‌ پێده‌‌‌ده‌‌‌ین و هه‌‌‌وڵ بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی شکست و خاڵه‌‌‌ لاوزه‌‌‌کانمان ده‌‌‌ده‌‌‌ین و له‌‌‌ دژیان تێده‌‌‌کۆشین و هه‌‌‌وڵ بۆ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی چاره‌‌‌سه‌‌‌ری ڕیشه‌‌‌یی ده‌‌‌ده‌‌‌ین.

هه‌‌‌ڵبژاردنی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران و ڕێبازی سازمانی خه‌‌‌بات، به‌‌‌زۆر نیه‌‌‌ به‌‌‌ڵکو به‌‌‌ حه‌‌‌ز و ئاره‌‌‌زووی هه‌‌‌ر تاکێکی تێکۆشه‌‌‌ر و خه‌‌‌باتکاری کورده‌‌‌. هه‌‌‌رکاتێک ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ر خاڵ و ئامانجێکمان دا سه‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وین، ئه‌‌‌و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنانه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رچی بچوک بن یاخود گه‌‌‌وره‌‌‌ زنجیره‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنێکی ئه‌‌‌رێنی و گه‌‌‌شبین له‌‌‌ ناو ماڵی خۆماندا، له‌‌‌ ده‌‌‌وروبه‌‌‌رمان و له‌‌‌ناو کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان دا به‌‌‌دوای خۆیاندا دێنن. هه‌‌‌ر هه‌‌‌نگاوێکی ئه‌‌‌رێنی و خاڵێکی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن له‌‌‌ ئامانجی پیرۆزی کوردایه‌‌‌تی و ڕزگاری میلله‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌مان نزیکترمان ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌.

په‌‌‌یوه‌‌‌ندی نێوان ئێمه‌‌‌ و ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگه‌‌‌کانی ناو کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان پێویستی به‌‌‌کار و تێکۆشانی زۆرتر هه‌‌‌یه‌‌‌. ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌بێ زانکۆی شۆڕش و وه‌‌‌فاداری بین بۆ نه‌‌‌وه‌‌‌یی نوێمان. وانه‌‌‌ و میتۆده‌‌‌کانمان سه‌‌‌رده‌‌‌میانه‌‌‌ و لێزانانه‌‌‌بن، تاکو ڕێباز و زانکۆمان سه‌‌‌رکه‌‌‌وتووبێ و به‌‌‌ره‌‌‌و لوتکه‌‌‌ی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن هه‌‌‌نگاوبنێین.

ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تایی سه‌‌‌فه‌‌‌رێکی درێژی گۆڕانکاریداین، هه‌‌‌نگاو به‌‌‌هه‌‌‌نگاو له‌‌‌ ئامانج و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن نزیک ده‌‌‌بینه‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ ده‌‌‌بێ ڕێگایی گۆڕانکاری درێژه‌‌‌ پێبده‌‌‌ین و ئامانج و تێکۆشانمان شیکاری بۆ بکه‌‌‌ین و گه‌‌‌شه‌‌‌ی پێبده‌‌‌ین.

ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌بێ له‌‌‌دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕێگا و که‌‌‌ناڵی جیاواز به‌‌‌رده‌‌‌وام بین، تا جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری تێکۆشه‌‌‌ری کوردستان له‌‌‌گه‌‌‌ڵمان بن و پشتمان بگرن و هاوکارمان بن. ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌بێ له‌‌‌و شوێنه‌‌‌بین که‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌رمان ده‌‌‌توانێ ده‌‌‌نگمان ببیستێ و ڕه‌‌‌نگمان ببینێ. ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌بێ زیاتر لێزان و شاره‌‌‌زابین و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دنیایی مۆدێرن و میتۆدی نوێ دا خۆمان بگونجێنین و سود به‌‌‌ خۆمان و ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خه‌‌‌بات بگه‌‌‌یه‌‌‌نین.

ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌بێ سات به‌‌‌ سات له‌‌‌و خاڵانه‌‌‌ی که‌‌‌ تێیانداسه‌‌‌رکه‌‌‌وتوبووین و له‌‌‌و خاڵانه‌‌‌ی که‌‌‌ ماومانه‌‌‌ تێیاندا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوبین به‌‌‌رده‌‌‌وام بین و خه‌‌‌باتیان بۆ بکه‌‌‌ین. به‌‌‌رده‌‌‌وامی ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ تێکۆشان و ده‌‌‌سنیشانکردنی به‌‌‌رده‌‌‌وامی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن و شکسته‌‌‌کانمان ده‌‌‌بێته‌‌‌ هه‌‌‌وێنی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن و گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندنی زیاتری ڕێبازی پیرۆزی سازمانه‌‌‌ خۆشه‌‌‌ویسته‌‌‌که‌‌‌مان.

هه‌‌‌وڵ و ماندوبوون و خه‌‌‌باتی به‌‌‌رده‌‌‌وامی ئێمه‌‌‌، زانکۆی شۆڕش و ڕێبازی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌هێز ده‌‌‌کا و ڕۆڵه‌‌‌ی شۆڕشگێڕ و ڕۆشه‌‌‌نبیری کورد به‌‌‌ حه‌‌‌زو ئاره‌‌‌زوه‌‌‌وه‌‌‌ ڕوو له‌‌‌ ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن. بۆ گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ئامانجی زیاتر و پێشکه‌‌‌وتنی زیاتر کار و فه‌‌‌رمانی هه‌‌‌موومان گرنگ و چاره‌‌‌نووس سازه‌‌‌.


7 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌رده‌وامین له‌ نوێبونه‌وه‌

به‌رده‌وامین له‌ نوێبونه‌وه‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران