کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی چین و توێژەکانی خەڵکی ئێران لە تەورێز، تاران و بیرجەند بەردەوامە.
بەپێی هەواڵەکان رۆژی پێنج شەممە 4ی سەرماوەزی 95 لایەنگرانی تیپی تەراکتۆرسازی تەورێز لەبەرامبەر ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات کۆبوونەوەو
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی چین و توێژەکانی خەڵکی
ئێران لە تەورێز، تاران و بیرجەند بەردەوامە.
بەپێی هەواڵەکان رۆژی پێنج شەممە 4ی سەرماوەزی 95 لایەنگرانی تیپی تەراکتۆرسازی تەورێز لەبەرامبەر ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات کۆبوونەوەو سەبارەت بە رەوشی چیمەنی وەرزشگای سەهەند و بەرگەی لەکار لادان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
لە تاران رۆژی چوارشەممە 3ی سەرماوەزی 95 کرێکارانی ئیدارەی پۆست لە چواررێیانی لەشکەر بەناڕەزایەتی لە دەرکردنی بەردەوام و فشار بۆ سەر کرێکارەکان گردبوونەوەیەکیان بەرێوەبرد.
بە پێی هەواڵەکان ناڕەزایەتی خوێندکارانی خابگای (بەشی ناوخۆیی) زانستگای بیرجەند، شەوی پێنج شەممە خوێندکارانی خابگای سەروی 1ی زانستگا بە ناڕەزایەتی لە دۆخی خراپی سیستەمی گەرمکەرەوە و کەمی کەل و پەلی خابگاکە لە دەرگای چوونەژوورەوەی خابگاکە کۆبوونەوەو مانیان گرت.
ئەو ناڕەزایەتیە نزیک بە 10 و نیوی شەو بە هەڵکردنی ئاگردان و لە بەردەم دەرگەی چوونەژوورەوە دەستی پێکرد و بە خوێندنەوەی بەیانیە و دانی دروشم بەردەوام بوو.