رۆژی پێنج شەممە 4ی سەرماوەزی 1395 پاسدار محەمەدی باقری سەرۆکی ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی رژێم رایگەیاند کە ئەگەر خامنەیی ئیزنیان پێ بدات سەدان هەزار بەسیجی دەنیرنە بەرەی شەڕ لە سوریە.
ناوبراو کە لە کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە مۆرەکانی بەسیج لەتاران قسەی دەکرد،
رۆژی پێنج شەممە 4ی سەرماوەزی 1395 پاسدار
محەمەدی باقری سەرۆکی ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی رژێم رایگەیاند کە ئەگەر خامنەیی ئیزنیان پێ بدات سەدان هەزار بەسیجی دەنیرنە بەرەی شەڕ لە سوریە.
ناوبراو کە لە کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە مۆرەکانی بەسیج لەتاران قسەی دەکرد، ناردنی ئەو ژمارە زۆرەی بەسیجی بۆ کوشتنی خەڵکی سوریەی بە کەم زانی و وتی: ژمارەیەکی زۆر لە لاوان حەزی بەشداری شەڕی سوریەیان هەیە بەڵام رێگەیان لێ داخراوە. لاوان دەبێ ئەو حەزە لە خۆیاندا راگرتن هەتا کاتی دەگات.
ئەو قسانە لە کاتێکدایە کە رۆژی سێ شەممە 2ی سەرماوەز مەحلاتی سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدە رژێم گوتی: ژمارەی کوژراوانی ئێران لە سوریە لە 1000 کەس تێپەڕیوە. راگەیێنە عەرەبیەکان ئەو ژمارەیە بە زیاتر لە 3 هەزار کەس هەژمار دەکەن.