ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان حاجی خزری"، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی "تاڵاو"ی سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم گیراوەو هەتا ئێساتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تروریستی پاسداران ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەیدا بەبێ فەرمانی دادگا، گرتووە.
هەروەها ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئەمیر بەشات، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "برایماوا"ی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن بەکڕێگیراوانی رژیم بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی، گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە. شایانی باسە کە هەتا ئێستا لە هوی گرتن و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.