کۆڵبەرێكی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی زانیار فەیزی کە خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری “ساوجی”ی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تروریستە چەکدارەکانی سەر سنوور بریندار کراوە.
ئەم کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "ئالمانە" بووە و بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.