حاجی کاروان ئەندام پارلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتوویی ئیسلامی لە لێدوانێکی دا بۆ میدیاکان باس لهوه دهکا که تەنیا ئامانجی بەتیرۆر گرتنی مامۆستا وشیار ئیسماعیل ئەوەیه کە رێگری کردووە لە کردنەوەی حوسێنیە، لە شاری هەولێر و ئەمەش بۆته هۆکاری تیرۆر کردنی لەلایان وڵاتێکی هەرێمی و دراوسێوه .

لهو لێدوانهی حاجی کاروان دا ئهگهر چی ڕاستهوخۆ ئاماژه به ناوی ڕژیمی ئێران نهدراوه ، بهڵام ئاماژهکان بۆ ئەو رژێمە دهچن.
ئەو ئەندام پارلەمانەی کوردستان لەکاتی ناشتنی شەهید د.وشیار ئیسماعیل رایگەیاند ئەم تیرۆرە گومانمان بۆ ئەوە دەبات کە شەهید یەکێک بووە لەوانەی رێگری کردووە لە کردنەوەی حوسێنیە، بەئامانج گرتنی شەهیدیش گومانی زۆرە کە لایانێکی هەرێمی بێت.
گومانەکان لەسەر رژێمی ئێران لەگەشە کردن دایە و دواین لێدوانی مامۆستا سەڵاحەدین بەهادینیش ئاماژەیەکی روونە کە بەئامانج گرتنی مەلا وشیار تێکدانی یەکرێزی هێزە سیاسیەکانە، بۆیە دەلێت خوێنی مەلا وشیار دەکەین تیزاب و لە قورگی ئەوانە دەکەین کە نایانەوێت پێکەوە بژین.
پێشتر د.وشیار له لێداوانێک دا دژ بە رژێمی ئێران وتبووی : مەرگ ونەمان بۆ عەممامە ڕەشەکانی ئێران کە ڕۆژانە کورد وسووننەیان لە سێدارە دەدەن وخوێنیان بە حەڵاڵ دەزانن.
|