پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەری گەل شەهید عەزیز عەبباسی

یادی سەروەری گەل شەهید عەزیز عەبباسی
دەنگی خەباتی کوردستان

((یادی سەروەران))

یادی سەروەری گەل شەهید عەزیز عەبباسی...

خاكی رازاوەی كوردستان دیمەنی جوانی خۆی لە ڕەنگی خوێنی شۆڕەلاوەكانی گەلی بەشخوراوی كورد وەرگرتووە. شۆڕشی رەوای گەلەكەمان نەخشێنەری ئەو جیلوە ڕەنگاوڕەنگەیە كە هەموو بینەرێك مات و سەرسام دەكات و هیچ كات لە تەماشا كردنیان تێر نابین. خوێنی گەشی كوڕی كورد، كە لە دەست زۆرداران و سەرەڕوییان وەجۆش هات هەڵ دەچێت و بە سەر خاكی پیرۆزی نیشتمانە جوانەكەیدا دەڕژێت. هەر بۆیە پەڕ پەڕی مێژووی خەباتی بێ وچانی ئەم قۆناغەشمان بە خوێنی هەزاران شۆڕەسواری گۆڕەپانی خەبات و تێكۆشان ڕەنگاوە.

ئێمە لێرەدا یادی شێرە لاوێكی نەبەزو نەترس دەكەین كە بوو بە ئاودێری باغچەی خەباتی گەلەكەمان. شەهید عەزیز عەبباسی كوڕی مەلا ئەحمەد خەڵكی قوتوری شیماڵی كوردستان دووهەمین شەهید خانەوادە، كوڕە كوردێكی موسڵمان و داوێن پاك بوو كە لە خانەوادەیەكی ئایینی ونەداردا چاوی بە دنیای پڕ لە مەینت و بەشخوراوی كوردستان هەڵێناو لەگەڵ ژیانی بێ بەشیدا ڕووبەڕوو بوو... شەهید عەزیز هەتا ساڵی دووهەمی ڕاهنمایی دەرسی خوێند.

 پاش هێرشی رژێم بۆ سەر كوردستان و پاش ئەوەی هەستی بە زوڵم و زۆری دژمنانی كورد و بەشخوراوی و ژێر چەپۆكی گەلەكەی كرد، لە تەمەنی 17 ساڵیدا چەكی شەرافەتی پێشمەرگایەتی لەشان كرد و ماوەیەك لە ریزی هێزێكی موخالفی رژیم بەربەرەكانی كرد. بەڵام پاش ئاگاهی ولێكدانەوە و تەجرووبە بە رێگەی راست و ڕەسەن، سازمانی خەبات ی وەك باشترین رێگە بۆ گەیشتنی گەلەكەی بە ئاواتی لە مێژینەی خۆی هەڵبژارد و بە شانازییەوە هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و شان بە شانی برا پێشمەرگەكانی لە زۆر عەمەلیاتی بەر چاودا بەشداری هەبوو. شەهید عەزیز پێشمەرگەیەكی راست و لە سەرەخۆ و ئازا و بە ورە و باوەڕ بوو وە لای خەڵكی ناوچەكان خۆشەویست بوو. شەهید عەزیز ماوەیەك لە ناوچەكانی بانە خەریكی ئەركی پێشمەرگایەتی بوو و لە مانگی بەفرانباری ۱۳۶۳ دا چووە ناوچەی سەردەشت و لەوێ لە هێزی سەردەشت دا شان بە شانی پێشمەرگەكانی ئەو هێزە دژی دژمنانی گەلەكەی قارەمانانە شەڕی كرد و لە چەند عەمەلیات دا ئازایانە بەشداری كرد. هەتا لە رۆژی ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۳۶۳ و لە كاتێكدا كە دژمن هێرشی هێنابوە سەر گوندەكانی نستان و دەورووبەر لەگەڵ براكانی دیكەی پێشمەرگە بە گژ دژمنی پەلاماردەدا چوون و شەڕێكی قارەمانانەیان لەگەڵ كرد وە پاش گەیاندنی زەرەرو زیانێكی گیانی وماڵی بە دژمن بە گوللـەی تاوانباران پێكرا وگیانی پاكی بە خاكی نیشتمان سپارد و بە شانازییەوە ماڵئاوایی لەگەڵ هەموو هاوسەنگەرانی كرد.

هەزران سڵاو لە ڕۆخی پاكی شەهید عەزیز عەبباسی و شەهیدانی ڕێبازی پاكی سازمانی خەبات و تێكڕای شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی

9 مانگ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید عەزیز عەبباسی

یادی سەروەری گەل شەهید عەزیز عەبباسی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران