خەلیل بەدری، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن تیرۆریستانی ئیتلاعاتەوە گیراوەو هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بە پێی زانیاریەکان، ناوبراو لە ڕێگای جوانڕۆ بۆ کرماشان گیراوەو لە لایەن بەکرێگیراوانی دەزگا ئیتلاعاتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دروست لەبارەی هۆکاری گیرانی، تۆمەتی سەپێندراو، شوێن و بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.