ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید خزرنژاد"، کوڕی فەتاح، خەڵکی گوندی "گردەبن"لە لایەن ئیتلاعاتی جینایەتکاری ئەم شارە گیرا.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەش بووە و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گیرانی و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئومید خزرنژاد، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە