یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کیسەی بەتاڵی رژێم و شێواوی بەسیج!

کیسەی بەتاڵی رژێم و شێواوی بەسیج!
ئا: ئاویەر

رۆژی 31ی گەلاوێژ خامنەیی وریایی داو وتی: ئەگەر پەرژین و خۆڵرێژی فەرهەنگی نەبێ، هەموو شتێک لە دەست دەچێ. چەند رۆژ دوای ئەو قسەی خامنەیی 11ی خەرمانان، پاسدار جەهانبەخش کەرەمی یەکێک لە پاسدارە پلەبەرزەکانی پارێزگای زەنجان، مانای پەرژین و خۆڵڕێژێک کە خامنەیی باسی کردبوو کە ئەگەر نەبێ هەموو شتێ لە دەست دەژێ کردەوەو وتی: بەسیجیەکان وەک پەرژینن بۆ دیفاع و بەرگری لە نیزام.

رۆژی 31ی گەلاوێژ خامنەیی وریایی داو وتی: ئەگەر پەرژین و خۆڵرێژی فەرهەنگی نەبێ، هەموو شتێک لە دەست دەچێ. چەند رۆژ دوای ئەو قسەی خامنەیی 11ی خەرمانان، پاسدار جەهانبەخش کەرەمی یەکێک لە پاسدارە پلەبەرزەکانی پارێزگای زەنجان، مانای پەرژین و خۆڵڕێژێک کە خامنەیی باسی کردبوو کە ئەگەر نەبێ هەموو شتێ لە دەست دەژێ کردەوەو وتی: بەسیجیەکان وەک پەرژینن بۆ دیفاع و بەرگری لە نیزام.

بەڵێ، ئەوە پێگەی بەسیجی دژە خەڵکیە بۆ رژێمی ویلایەتی فەقیە، ئەو بەسیجەی شیشەی تەمەنی رژێمی بە سەرکوت و جینایەت پاراستووە. بەڵام ئێستا کە رژێمی دیکتاتۆری ئێران چوەتە نێو حەوتووی بەناو بەسیجی خۆی، سەرنج بکەن کە پاسدار نەقدی سەرکردەی دەزگای سەرکوت بە کرێگرتەکانی چی دەڵێ: نابێ لە بەسیج دا هەست بە شڵەژان بکەین. بەسیجیەکان دەبێ خۆیان لەگەڵ کات و شوێن بگونجێنن.

ئێستا چی بووە کە نەقدی بەو هەڵپەهەڵپە سەبارەت بە شڵەژانی بەسیج وریایی دەدا؟ دەکرێ لە ناواخنی قسەکانی خۆیدا بە وەڵامی ئەو پرسیارە بگەین. سەرنج بدەن: ئێمە لە بنەڕەتدا پاداشمان بۆ بەسیجیەکان زیاد نەکرد، بەڵکوو رۆژ لە دوای رۆژ پاداشی بەسیجمان کەم کردۆتەوە!

کە وایە نیگەرانی لەو شڵەژانەی بەسیجیەکان بەهۆی کەم کردنەوەی پاداش و ئەو پووڵە زۆرانەیە کە رژێم بە بەسیجیەکانی دەدا بۆ ئەوەی رایانگرێ، دوای ئەوە پاسدار نەقدی دەڵێ: پاسدارەکانیش بەسیجی گەلێکن کە پیشەیان تەنیا پاسداریە و جوێ لەوە کارێکی دیکەیان نیە. هەر بۆیە ئەو کەسانە موچەخۆری هێزە چەکدارەکانن.

بە روونی دەڵێ ئەگەر ئەو کەمە پووڵە لە کیسەی نیزامدا ماوە دەدەین بە پاسدارەکان، ئێوە نارەحەت و دڵگیر مەبن چوونکە ئەوان هەموو کاتێ هەن، ئێوە لانی کەم برۆن کارێکی دیکە بۆ خۆتان بدۆزنەوە.

بەڵێ لە راستیدا داروخانی ئابووری و بەردەوامی ئابڵوقەکان، ئەوندە جیددیە کە دیکتاتۆری ئاخوندی ئیتر ئەوندەیان پووڵ نیە بە بەسیجیە ساندیس خۆرەکانی بدەن، ئەو بەسیجیانەی لە 37 ساڵی رابردوودا رژێم هەر چەندی لە کیسەو سەرمایەی خەڵک دەدزی، موچەو پاداشی بەسیجیەکانی زیاتر دەکرد و بەو پووڵانە بەرگریان لێ دەکردن، بەسیجیەکانیش تەنیا لەبەر ئەو پووڵ و پاداشانە بوو سەرکوت و جینایەتیان بۆ خامنەیی دەکرد. وە بە کورتی ببوونە پەرژینی نیزام. بەڵام ئێستا کە کەوگیری نیزام بە بنکڕ گەیشتووە، لێی دادەبڕێن و وازی لێدەهێنن، بە جۆرێک هەر ئەو پاسدار نەقدیە وە هاوار کەوت: ئێمە ئەورۆ لەگەڵ کەمی کادری پێویست لە هەندێ بەش دا بەرەوڕووین. حکومەت دەبێ لەو بارەوە بوجەیەکمان بۆ لەبەرچاو بگرێ.

دۆخەکە بەو جۆرەیە و پەرژین و خۆلڕێژی رژێم "هەر وەک خانەیی وتی ئەگەر نەبێ هەموو شتێ لە دەست دەچێ" لە داروخانە، داروخانێک کە رێگە بۆ راپەرینی جەماوەری ئێران دەکاتەوە.


7 ساڵ و 9 مانگ و 13 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کیسەی بەتاڵی رژێم و شێواوی بەسیج!

کیسەی بەتاڵی رژێم و شێواوی بەسیج!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران