ڕۆژی پێنجشەممە ۱۲ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، هەیەتێکی نوێنەرایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەشداریان لە ڕێوەڕەسمی۲۹هەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان کرد و پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی و کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات یان بەم بۆنەوە پێشکەش کردن و لەلایەن بەڕێز کاک باپیر کامەلا، سکرتێری گشتی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان و ئەندامانی بەڕێزی سەرکردایەتی، پێشوازی گەرمیان لێی کرا.