بەپێی هەواڵی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی سەرماوەز، هاووەڵاتیەکی کورد بەناوی جەمشید تەهامی خەڵکی شاری سەردەشت لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد لە سێدراە درا.
بەپێی هەواڵی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان،
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی سەرماوەز، هاووەڵاتیەکی کورد بەناوی جەمشید تەهامی خەڵکی شاری سەردەشت لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد لە سێدراە درا.
جەمشید تەهامی خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، کە لە ساڵی ١٣٩٢ی ک خ بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر لەلایەن دادگای رژێم لە شاری مەهاباد حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووەڵاتییە ئێعدام کراوە، ناوبراو لە کاتی دادگایی کردنیدا هەموو تاوانە وەپاڵدراوەکانی رەت کردبووە.