پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی رێزدار کاک بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 25ی نوامبر رۆژی نێونەتەوەیی سرینەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان

پەیامی رێزدار کاک بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 25ی نوامبر رۆژی نێونەتەوەیی سرینەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان

25 نوامبر رۆژی جیهانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌به‌رانبه‌ر ئافره‌تانه‌.دیاری کردنی ئه‌و رۆژه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ک ره‌مزو ناوێکیش بیت، په‌یامێک و سه‌ره‌تاییکی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وله‌کان بۆ کۆتایی هێنان به‌ توندو تیژی له‌به‌رانبه‌ر ژنان ببیته‌ کرده‌وه‌و به‌ شێوه‌ی ریشه‌یی کاری بۆ بکرێ‌.

25 نوامبر رۆژی جیهانی به‌‌‌رنگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ی توندوتیژی له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئافره‌‌‌تانه‌‌‌.دیاری کردنی ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر وه‌‌‌ک ره‌‌‌مزو ناوێکیش بیت، په‌‌‌یامێک و سه‌‌‌ره‌‌‌تاییکی باشه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وله‌‌‌کان بۆ کۆتایی هێنان به‌‌‌ توندو تیژی له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ژنان ببیته‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌و به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی ریشه‌‌‌یی کاری بۆ بکرێ‌.




جێگه‌‌‌ خۆشیه‌‌‌ له‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌دا، باسی کێشه‌‌‌ی ژنان و راده‌‌‌ی به‌‌‌شداریان له‌‌‌ کاره‌‌‌ گشتیه‌‌‌کانی ناو کۆمه‌‌‌ڵگاو له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی چوارچێوه‌‌‌ی ماڵه‌‌‌وه،‌ بۆته‌‌‌ دیارده‌‌‌و که‌‌‌متر که‌‌‌سێک له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگای خۆرهه‌‌‌لاتی ناوه‌‌‌راستدا ده‌‌‌توانی دژایه‌‌‌تی ئه‌‌‌و حه‌‌‌قیقه‌‌‌ته‌‌‌ بکا که‌‌‌ ئافره‌‌‌تان ده‌‌‌توانن و ده‌‌‌بی له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ماڵه‌‌‌وه‌‌‌ش کار بکه‌‌‌ن و چالاک بن.




له‌‌‌ ریزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات یشدا ئه‌‌‌گه‌‌‌ر چی له‌‌‌ سالانی رابردودا که‌‌‌متر گرینگی به‌‌‌ پێگه‌‌‌ی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ شۆرشداو له‌‌‌ریزه‌‌‌کانی سازماندا ده‌‌‌درا، به‌‌‌لام له‌‌‌ ئێستادا هیچ جۆره‌‌‌ به‌‌‌ربه‌‌‌ستێک بوونی نیه‌‌‌ بۆ به‌‌‌شداری و هاتنه‌‌‌ مه‌‌‌یدانی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ ئه‌‌‌رک و کاره‌‌‌ سیاسی و ته‌‌‌شکیلاتیه‌‌‌کان و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت بۆ وه‌‌‌رگرتنی به‌‌‌رزترین پله‌‌‌کانی‌به‌‌‌رپرسایه‌‌‌تی سازمانی. 




هومیده‌‌‌وارم ئافره‌‌‌تانی کوردستان و ئێران به‌‌‌ تێکراو ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ ریزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌ شیوه‌‌‌ی زۆر کاریگه‌‌‌رتر له‌‌‌ ئه‌‌‌رکه‌‌‌ سیاسی و کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تیه‌‌‌کان به‌‌‌شدار بن‌ و له‌‌‌ خه‌‌‌باتی ماف خوازانه‌‌‌و ئازادیخوازانه‌‌‌ ده‌‌‌وری به‌‌‌رچاوتریان هه‌‌‌بی و بۆ کۆتایی هینان به‌‌‌ ئیستبدادو ملهوری و کۆتایی هینان به‌‌‌ سیستمی حوکمرانی دواکه‌‌‌وتوی ئاخوندان له‌‌‌ ئێران به‌‌‌و په‌‌‌ری توانایان تێ‌ بکۆشن.




به‌‌‌م بۆنه‌‌‌وه،‌ وه‌‌‌ک به‌‌‌رپرسیکی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران پشتیوانی هه‌‌‌مه‌‌‌لایه‌‌‌ن و بی سنوور بۆ ئافره‌‌‌تان ده‌‌‌رده‌‌‌برم و ئه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ توانامدابی بۆ کۆتایی هێنان به‌‌‌ توندوتیژی دژ به‌‌‌ به‌‌‌ ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ کوردستان کار ده‌‌‌که‌‌‌م و تێده‌‌‌کۆشم. ته‌‌‌نانه‌‌‌ت ئه‌‌‌و هه‌‌‌ولانه‌‌‌ بگاته‌‌‌ ئاکامێک که‌‌‌ ئافره‌‌‌تان ده‌‌‌وریان و پێگه‌‌‌یان زیاتر بێ‌ له‌‌‌ گه‌‌‌ل پیاوان و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت زیاتر به‌‌‌رپرسایه‌‌‌تی حه‌‌‌سته‌‌‌م و گرینگ له‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆ بگرن له‌‌‌ ریزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات.




به‌‌‌و هۆمێده‌‌‌ی ئافره‌‌‌تان‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌یێکی هوشیارانه‌‌‌تر بێنه‌‌‌ مه‌‌‌یدانی کاری سیاسی و کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تی و هیچ به‌‌‌ربه‌‌‌ستێک ریگ٠Žه‌‌‌ له‌‌‌ کارو چالاکیه‌‌‌کانیان نه‌‌‌گرێ‌. به‌‌‌و ئاواته‌‌‌ی به‌‌‌ زوویی شاهیدی کۆتایی هاتن به‌‌‌ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ توندوتیژیه‌‌‌ک و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی ئافره‌‌‌تان بین و هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و بۆچوون و ده‌‌‌سه‌‌‌لاتانه‌‌‌ی ئافرەتان و هەروەها کۆمەڵگایان خستۆته‌‌‌ به‌‌‌ر هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌و ئازاردان کۆتاییان پێ‌ بێت و له‌‌‌ ناوبچن.




سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخی حوسێنی
5ی سەرماوەزی 1395

7 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێزدار کاک بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 25ی نوامبر رۆژی نێونەتەوەیی سرینەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان

پەیامی رێزدار کاک بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 25ی نوامبر رۆژی نێونەتەوەیی سرینەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران