هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

وریایی دانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی

وریایی دانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی ڕێبه‌ندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌باره‌ی زۆربوونەوەی ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی سێ هاووڵاتیی به‌ ناوه‌كانی عه‌باس دەریس، ڕه‌زا ڕه‌سایی و عه‌باس موجاهد (كوور كوور) كه‌ له‌ شۆڕشی ژینا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ردا گیرا بوون، بە سەرنجدان بە پشتڕاستکرانەوەی سزاكه‌یان له‌لایه‌ن بێدادگای باڵای ڕژیمی ئێرانه‌وه‌ وریایی دا.
به‌رپرسی ئه‌و ڕێكخراوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ له‌ژێر شكه‌نجه‌ و لێداندا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆرێ كراون و ئه‌و سزایه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک دادپه‌روه‌رانه‌ و یاسایی نییه.
عەباس دەریس، باوکی سێ منداڵە و لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٩٨ی شاری ماهشه‌هری پارێزگای خووزستان گیراوه و بە تۆمەتی ساختەی  تێکدانی نەزمی گشتی و بەشداریکردن لە کوشتنی بەکرێگیراوێکی هێزی تایبەت، تاوانبار کراوه.
سه‌پاندی ئه‌و تاوانه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ خانەوادەی ئه‌و کەسی کوژاوی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ سكاڵایه‌كیان له‌ عه‌باس دەریس نییه‌.
هه‌روه‌ها ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی یارسان لە شاری سەحنه‌ی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای ئەوەی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ی کرماشان گیرا، بە تۆمه‌تی ساختەی كوشتنی نادر بایرامی، هێزی نیزامی ڕژیم سزای ‌قه‌ساسی به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.
موجاهد كوركور هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ئیزه‌ كه‌ له‌ شۆڕشی ژینادا گیرا بوو له‌لایه‌ن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی ساختەی كوشتنی كیان پیرفه‌له‌ک سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌، سه‌پاندنی ئه‌و سزایه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ خانەوادەی پیرفه‌لک چه‌ندین جار ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ڕه‌ت کردوەتەوە و هێزەکانی ڕژیم بە بکوژی کیان دەزانن.

4 مانگ و 23 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وریایی دانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی

وریایی دانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران