لاویکی کورد بەناوی ئەیووب شەهبازی کوڕی حوسێن لە دایکبووی 1377 کە لە تەمەنی 16 ساڵیدا خزمێکی خۆی کوشتووە، لەلایەن دادگای رژێم لە شاری سنەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
لاویکی کورد بەناوی ئەیووب شەهبازی کوڕی
حوسێن لە دایکبووی 1377 کە لە تەمەنی 16 ساڵیدا خزمێکی خۆی کوشتووە، لەلایەن دادگای رژێم لە شاری سنەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەیوب شەهبازی هەر بە منداڵی باوکی دەمرێ و بۆ بژیوی ژیان لەگەڵ دایکی خەریکی کاری ماڵان دەبن، کە بە هۆیەکی نادیار لە تەمەنی 16 ساڵیدا یەکێک لە خزمەکانی خۆی دەکوژێ و بەو هۆیەوە لەلایەن دادگای رژێم لە سنە حوکمی قەساس (تۆڵە)ی بەسەردا دەسەپێندرێ و پەروەندەکەی بەرز کراوەتەوە بۆ دیوانی بەرزی رژێم.