خەڵکی شاری ئەراك بۆ چەندەمین جار بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە سووتانی سووتەمەنی ئیستگەی کارەبای شازەند و پیسبوونی توندی هەوا و وڵام نەدانەوەی دەسەڵاتدارانی گەندەڵی ڕژیم بەرانبەر بەم کێشەیە، هاتنە سەر شەقام و داوایان کرد کە لەبەر پاراستنی تەندروستی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، پێش بە پیس کردنی هەوا بە سوتاندنی پاشماوەی سوتەمەنیەکان بگرن.