میدیاکانی ئاڵمان دەستیان بە چەند بەڵگەیەک گەیشتووە کە دەریدەخات کۆمپانیای "جی ئای سی ئینترنەشناڵ" وەکوو ژێربەشی هۆڵدینگی غەدیری سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران، چالاکی دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی دوو سەرچاوەی ئاڵمانی، کۆمپانیای "جی ئای سی ئینترنەشناڵ" لە دۆسێلدۆرفی ئاڵمان، ڕۆڵی پشتیوانی و دابینکردنی دارایی بۆ هێزە چەکدارە ترۆریستەکانی ڕژیمی ئێرانی لە ئەستۆیە.
هۆڵدینگی غەدیر کە سەر بە سپای ترۆریستی پاسدارانە لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیای جۆراوجۆر لە بوارەکانی نەوت، ماددە شیمیاییەکان و بیناسازیدا پێوەندیی هەیە.
ئەم هۆڵدینگە لەلایەن ئەمریکاوە وەک بەشێکی پێوەندیدار بە سپای پاسدارانی ڕژیم، گەمارۆی خراوەتە سەر.
جی ئای سی ئینترنەشناڵ بەشێک لەو تۆڕە بەربڵاوەیە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان و دریژەدان بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییە نێونەتەوەییەکان دایمەزراندووە.