ژیلا هۆژەبری، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە مەبەستی تێپەڕاندی سزای داسەپاو بەسەری دا، ڕادەستی بەندیخانەی سنە کراوە.
ژیلا هۆژەبری زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠١ی بێدادگای سزاکانی ڕژیم لە بۆکانەوە، بە تۆمەتی ساختەی "ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم، تەبلیغات دژ بە دەسەڵات" و "گوێنەدان بە مەئمووری دەوڵەتی ڕژیم، سەرجەم بە ٧ ساڵ بەندکران و بەپێی ماددەی ١٣٤، یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، زۆرترین سزا واتە ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
پاش قەبووڵکردنی سزاکە لەلایەن ناوبراوەوە، سزاکەی بۆ ٣ ساڵ و ٨ مانگ کەم کرایەوە