دامەزراوەی ئەکسێل ئەشپرینگەری ئەڵمان، ناوی نەرگس محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەسەر تابلۆیەک لەو شەقامەی کە سفارەتی ڕژیمی ئاخوندی ڕژیمی ئێرانی لێیە داناوە و هاوكات هەڵمەتێکی بۆ بە فەرمی کردنی ئەم ناوە دەستپێکردووە.
ئەندامانی کەمپەینی گۆڕینی ناوی ئەم شەقامە بە فەرمی، دەڵێن; داوامان لە بەرپرسانی شاری بەرلین کردووە بە فەرمی گۆڕینی ناوەکەی بۆ نەرگس محەمەدی قبوڵ بکەن و ڕایبگەیەنن.