دووشه‌مه‌‌ 

5 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، بەبۆنەی سێزدەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی

پەیامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، بەبۆنەی سێزدەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی
دەنگی خەباتی کوردستان

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
هاوباوڕانی خەباتکار!

مێژوی خەباتی ئازدیخوازی و ڕزگاریخوازی دژ بە داگیرکەر لە ئێران و کوردستان، چەندین کەسایەتی خۆشناو، گەورەو خۆشەویستی بەخۆیەوە بینیوە کە بەبێ هیچ چاوەڕوانیەک، گیان و ژیانی خۆیان تەرخانی ڕێگەی ئازادی نەتەوەو نیشتمان کردوە و بوون بە چۆڵەچرای ڕێگەیەکی هەمیشەیی بۆ ڕێبوارانی خولیای ئازادیی و بەرابەریخوازی. 
مامۆستا شێخ عزەدین حوسەینی یەکێک لە ڕێبەران و كەسایەتیە بەنرخ و دەگمەنەکانی کوردستان و ئێرانە بو کە زیاتر لە ۶۰ ساڵ، تەمەنی پڕ بایەخی خۆی تەرخانی ئازادیی نیشتمان و  نەتەوەکەی کرد. ماموستا شێخ عزەدین لە ساڵی ۱۳۰۱ی هەتاوی لە خانەوادەیەکی خۆشناوی نەتەوە دۆست و ئائینی لە شاری بانە چاوی بە دونیا هەڵێنا و هەر لە سەردەمی لاویەتیەوه وێڕای پەروەردەکران و خوێندنی دەرسی پیرۆزی ئائینی، بوو به ئەندامی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان "ژ_ک" و دڵسۆزانە ڕێگەی خەباتی لە دژ ستەمی دەسەڵاتی فاشیستی پاشایەتی و ئازادی نیشتمان هەڵبژارد. مامۆستا شێخ عزەددین حوسەینی، وێڕای ئەوەی کە کەسایەتیەکی ئائینی بەتوانا بوو،هەروەها ڕێبەرێکی مەزنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد و کوردستان بوو و لە شۆڕشی گەلان لە ساڵەکانی ۴۶ و ۴۷ی هەتاوی، ڕۆڵێکی بەچاوی گێڕا و هەروەها پاش ڕووخانی سیستەمی پاشایەتی و بەتاڵان بردنی بەرهەمی ئەو شۆڕشە جەماوەریە لەلایەن ئاخوندە جینایەتکارەکانەوە، هەوڵی زۆر جیددی و کاریگەری دا کە خودموختاری بۆ کوردستان دابین بکات و هەر بەو مەبەستەش وەکوو بەرپرسی هەیئەتی نوێنەرایەتی خەڵكی کوردستان، لەگەڵ خومەینی و دەسەڵاتدارانی حكومەتی ئاخوندی دانوستانی کرد کە بەداخەوە ئاخوندە جینایەتکارەکان دانیان بە هیچ مافێکی کورد دانەناو دەریانخست کە دیالۆگ و دانوستان لای ئەو دەسەڵاتە هیچ ئاکام و بایەخێکی نابێت. 
مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی بەهۆی بیرکردنەوەی جیاوازی و باوڕەکانی بۆ جیایی دین و دەسەڵات و هەروەها تێبینی و هەڵسەنگاندەکانی بۆ لێکدانەوەی ئەمڕۆژی و سەردەمانە بۆ ئایین و یاسا ئایینیەکان، خۆشەویستیەکی زۆری لە نێو خەڵکدا هەبوو و هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە زۆر بەرز و بەڕێز دەیاننرخاند.
بەداخەوە کە لە ۲۱ی ڕێبەندانی ۱۳۸۹ی هەتاوی مەرگ زیاتر ڕێگەی پێی نەداو بەڕێزیان لە شاری سوئید کۆچی دوایی کرد.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، مەرگی مامۆستا شێخ عزەدین بە خەسارێکی گەورە بە جوڵانەوەی مافخوازانەی کورد و کوردستان دەزانێت و لە ۱۳هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابیان، هەزاران سڵاو و درود بۆ گیانی بەرزی دەنێرێت.
گومان نیە کە بەردەوامی  خەبات دژ بە داگیرکەر و تێكۆشان بۆ ڕووخانی حکومەتی ویلایەتی فەقیە، ئازادی و دیمۆکراسی بەسەر ئێران و کوردستان دا باڵ دەکێشێت و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە هەموو بیر و باوڕێکەوه بە ئاشتی و لێک تێگەیشتن دەحەسێنەوهو ئاواتەکانی مامۆستا شێخ عیزەددین گەورە پیاوانی ڕێگەی ئازادی وەدی بێت. 
درود  بۆ ڕۆحی بەرزی مامۆستا شێخ عیزدەددین ڕیبەریی خەباتی نیشتمانیی و نەتەوەیی  و ئازادیخوزایی

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی 
۲۱ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی

9 مانگ و 14 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، بەبۆنەی سێزدەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی

پەیامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، بەبۆنەی سێزدەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران