کارزان ئاسم تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی کامیاران و حوسەین ئیبراهیمی تەمەن ۴۴ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم گیراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، حوسەین ئیبراهیمی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی و کارزان ئاسم ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی،ک لە لایەن هێزە سەرکوتکەر و بەکرێگیراوەکانی ڕژیم گیراون و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.
شایانی باسە کە بەدواداچوونی خانەوادەکانی ئەم کەسانە تا ئێستا بێ وڵام ماوەتەوە و لەسەر هۆی گرتن و تۆمەتە ساختەكان بۆ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.