پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ووتووێژی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان لەگەڵ گۆڤاری شەقام

ووتووێژی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان لەگەڵ گۆڤاری شەقام
سازمانی خەبات

(بابەشێخ حسێنی): جولانەوەی ئازادیخوازی خەڵکی کوردستان جولانەوەیەکی سەربەخۆ و رەوایە هیچ کات پشتی بە هێزە جیهانیەکان و ئەمەریکا نەبەستووە 

بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ووتووێژێک لەگەڵ گۆڤاری شەقام لە ژمارەی 278 رێکەوتی 15/8/2015،  تیشکدەخاتە سەر چەند پرسێکی هەنووکەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکە و پێداگری لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سیاسەتی حکومەتی رۆحانی لە پێشێلکردنی مافە نەتەویی و سیاسییەکانی خەڵکی کوردستان وەک حکومەتەکانی پێشوو درێژەی هەیە.  ئەوەی خوارەوە دەقی ووتووێژەکەیە..

شەقام: بارودۆخی کوردانی رۆژهەڵات لەسەردەمی حوکمی رۆحانی لە چ ئاستێکدایە و کێشەی کوردی بە کوێ گەیاندووە؟
بابەشێخ حسێنی: هەروەک لە راپۆرتەکان و هەواڵی رۆژانەی تەلەفزیۆن و رۆژنامەکانی خودی دەسەڵات و ناوخۆی ئێران دەیبیستین و دەیخۆێنیینەوە، بە روونی ئەو راستیەمان بۆ دەردەکەوێ‌ کە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی دەسەڵاتدارێتی حکومەتی رۆحانیدا بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوتر و سیستماتیک دەچەوسێتەوە، دیارە راستییەکان لە پێوەند بە سەرکوتی هاونیشتمانیانی کوردستان بە تایبەت لاوان لەو رادەیە زیاترە کە ناوەندەکانی راگەیاندنی دەسەڵات بڵاوی دەکەنەوە، ئیعدامی لاوانی کورد بە بیانووی جودا جودا، سەرکوتی هاونیشتمانیان بە تێکڕاو تێکۆشەرانی سیاسی و هەڵسوڕاوانی رێکخراوە مەدەنییەکان، سەرکوتی بێڕەحمانەی ئافرەتان و چاودێری کردنی توند و هەڕەشە و تۆقاندنیان، رێگە گرتن لە هەرجۆرە ناڕەزایەتیەکی جەماوەری ئاشتیخوازانە و سەرکوتی نارەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان بە گشتی کە تازەترینی هێرشی بێ‌ بەزییانەی هێزە سەرکوتکەرەکان بوو بۆ سەر خەڵکی شاری مەهاباد و چەندین شاری دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە بەناڕەزایەتی بۆ کوشتنی فەریناز خوسرەوانی سەریان هەڵدا.
هەر لەماوەی حکومەتی رۆحانی بە شێوەی مام ناوەند هەموو رۆژێک دووکەس لە ئێران ئیعدام کراون کە زۆربەیان کوردن.
لە سیاسەتی حکومەتی رۆحانی پێشێلکردنی مافە نەتەوییی و سیاسیەکانی خەڵکی کوردستان وەک حکومەتەکانی پێشوو درێژەی هەیەو هیچ گۆرانکاریەکی بە قازانجی خەڵکی کوردستان لێ‌ بەدی ناکرێ‌، بەڵکو لە زۆر لایەنەوە پێشێلکاریەکان بەربڵاوترن.

شەقام: حزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تاچەند خۆیان بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئامادەکردووە؟
بابەشێخ حسێنی: بەداخەوە تا ئێستا سازمان و حیزبەکانی کوردستان بەرنامەیەکی هاوبەشیان نییە بۆ هەر جۆرە گۆرانکاریەکی سیاسی کە لە ناوچەکەدا روو دەدات، ئامادەکاریەکان زیاتر لە چوارچێوەی تاک لایەنە بەڕێوەدەچێت، کە هەر حزب و سازمانێک بۆ خۆی دایڕشتوەو پەیڕەوی دەکات.

شەقام: نزیک بوونەوەی ئەمەریکا و ئێران تاچەند مەترسی لەسەر بەرژەوەندی نەتەوەیی کورد دروست دەکات؟
بابەشێخ حسێنی:  بە باوەڕی من نزیک بوونەوەی ئەمەریکاو رژێمی ئێران لەوانەیە لە کورت ماوەدا کاریگەری نێگەتیڤی‌ بۆ سەر جوڵانەوەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەبێت، بەو پێیەی کە ئاخوندەکان کەڵکی نابەجێ‌ لە نزیک بوونەوەیان لە ئەمەریکا وەردەگرن، رژێمی ئێران ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا بەکاردێنی بۆ سەرکوتی زیاتری خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێران، بەڵام ئەو هەلومەرجە ناتوانێ درێژخایەن بێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و ئەمەریکا بە تایبەتی ناتوانن تا سەر لە ئاست سەرەڕۆییەکانی ئاخوندان بێدەنگ بن، لەگەڵ ئەو راستیانەشدا جولانەوەی ئازادیخوازی خەڵکی کوردستان جولانەوەیەکی سەربەخۆ و رەوایە هیچ کات پشتی بە هێزە جیهانیەکان و ئەمەریکا نەبەستووە، تا بە گەرم بوونی پێوەندی ئەمەریکا و رژێمی ئێران لە سەر رێرەوی خۆی نەمێنێ و‌ ئاڵوگۆڕی زیانباری لە درێژماوەدا بە سەردا بێ‌. 

شەقام: وەکو کەسایەتییەکی نەتەوەیی چ خوێندنەوەیەک بۆ شەڕی کورد و کورد دەکەن؟
بابەشێخ حسێنی: هەموو جۆرە گرژی و ئاڵۆزیەکی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە زیانێکی گەورە دەزانم، دوژمنانی گەلی کورد لەو ناکۆکیانە کەڵک  وەردەگرن، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە رابردودا خەسارەت و زیانی زۆری بینیوە لە هەڵسوکەوتی نابەجێی هەندێک لایەنی  کوردستانی لە ساڵی 1980 ی زایینی، سازمانی خەبات ئازاری  پەرتەوازەیی کوردی بینیوە و بۆیە  هەمیشە هەوڵدەدات کە رێگری لە ناکۆکی و شەڕی براکوژی بکات و کار دەکا بۆ ئەوەی  تەبایی بە سەر جولانەوەی مافخوازانەو تێکڕای لایەنە کوردییەکان زاڵ بێ‌. 

شەقام: حەشدی شەعبی و داعش، یان سونە و شیعەی عێراق تا چە ئاستێک هەڕەشە لە کیانی سیاسی کورد دەکەن؟
بابەشێخ حسێنی: کورد نەتەوەیەکە زیاتر لە 100 ساڵە بۆ گەیشتن بە مافەکانی خەبات دەکات، لە هەمانکاتدا هەوڵیداوە هەم شێوەی خەبات و ویستەکانی رەواو مەشروع بن، لە هەمان کاتیشدا متمانەی وڵاتانی جیهان و ناوچەکە بە دەستبێنێ‌ و بە ئاشتی لەگەڵ نەتەوەکانی ناوچەکە بژی، بە باوەڕی من دروست نییە پێکهاتەی شیعە بە تێکڕا و یا پێکهاتەی سوننە بەتێکڕا بە هەڕەشە بۆ سەر گەلی کورد بناسێنین، بەڵام حەشدی شەعبی  کە پێکهاتەکەی و شێوەی کارکردنی وەک بەسیج و سپای پاسدارانی ئێرانەو  رژێمی ئێران لە پێک هاتنیدا دەوری هەبووە، پێموایە لە داهاتودا مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی دروست دەکات، بێگومان مانەوی داعش لە ناوچەکەدا هەرەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر کورد بە تایبەت و ناوچەکە گشتی، روونە کە هەر هێزێکی چەکداری تیرۆرستی بە فکری دواکەوتوانە، ‌ بۆ سەر داهاتووی کوردستان مەترسی و هەڕەشە دەبێ. خاڵێک کە پێویستە ئاماژەی پێ‌ بکرێ‌ ئەوەیە کە هەتا نێو ماڵی کورد یەک نەخرێت هیچ کات هەرەشەکان لە سەر کوردو خاکەکەی کۆتایی پێ‌ نایەت، تەنانەت ئەگەر داعش و حەشدی شەعبیش وجودیان نەبێ‌، گرنگترین چەکی بەرانبەر هەر جۆرە بیرێکی چاوچنۆک و تەماعکارانەو دژمنکارانە بە یەکیتی و تەبایی و یەکڕیزی پوچەڵ دەبنەوە.


9 ساڵ و 2 مانگ و 9 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ووتووێژی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان لەگەڵ گۆڤاری شەقام

ووتووێژی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان لەگەڵ گۆڤاری شەقام

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران