پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

25ی نوامبر، رۆژی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان

25ی نوامبر، رۆژی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان
عەلی بەهرامی

توندوتیژی دژی ژنان پێناسەیەکی گشتیە بۆ کردەوەی توندتیژانە دژ بە ژنان. ئەو شێوە توندوتیژیە دژ بە گروپێکی تایبەتی خەڵک بەکار دەهێندرێ کە رەگەزی قوربانی هۆی سەرەکیە. کۆڕی گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەوشێوە پێناسەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەکا:

توندوتیژی دژی ژنان پێناسەیەکی گشتیە بۆ کردەوەی توندتیژانە دژ بە ژنان. ئەو شێوە توندوتیژیە دژ بە گروپێکی تایبەتی خەڵک بەکار دەهێندرێ کە رەگەزی قوربانی هۆی سەرەکیە. کۆڕی گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەوشێوە پێناسەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەکا: هەر جۆرە کردەوەیەکی توندوتیژانە لەسەر ئەساسی رەگەز کە بێتە هۆی زیان و ئازاری جەستەیی، جنسی یان رۆحی ژنان، کە خۆی لە هەڕەشە و مەجبور کردن، یان بەرتەسک کردنەوەی ئازادیە کۆمەڵایەتی و تایبەتەکاندا دەبینێتەوە. بۆ ئەوەی گرینگی و زەرورەتی ئەو هەنگاوەمان بۆ دەرکەوێ پێویستە سەرەپێیی چاوێک لە راپۆرتەکانی تایبەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان لە جیهان بە گشتی و ئێران بەتایبەتی بخشێنین.

لە جیهاندا لە هەر سێ ژن یەک ژن دەبێتە قوربانی توندوتیژی خانەوادە (توندوتیژی جەستەیی یان جنسی) وە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە لە هەر 18 چرکەدا، ژنێک دەکەوێتەبەر هێرش و توندوتیژی لە بەرامبەردا دەکرێ. بە گشتی لە جیهاندا نزیک بە 140 ملوێن کچی لاو و ژن خەتەنە کراون، زوو بە شوودان و بەزۆر بەشوودانی کچانی منداڵ لە وەڵاتانی ئافریقاو رۆژهەڵاتی ناوەراست بە توندوتیژی دژ بە ژنان هەژمار دەکرێ.

توندوتیژی دژ بە ژنان لە چوارچێوەی ماڵ و شەقام و کۆڵان بەشێوەی جۆراوجۆر روو دەدەن. لە بێ رێزی کردن، شکاندنی حورمەت، زوو بەشوودانەوە هەتا چەوسانەوەی جنسی و سۆزداری لە نێوماڵ و شوێنی کار، تەڵاقی بە ناچاری، جیاوازی رەگەزایەتی بە تێکڕا ئەو نمونانەی توندوتیژین کە بوونە کۆسپ و تەگەرە لەبەردەم ژیانی ژنان دا.

بەداخەوە بەهۆی ئەوەی لە کوردستان و ئێراندا رژێم لەو پێوەندەدا هیچ ئامار و داتایەک بڵاو ناکاتەوە ناتواندرێ بە پێی ئامار قسە لە سەر قوربانی بوونی ژنان لەو وەڵاتەدا بکرێ. بەڵام بەهۆی بیری پیاوسالانە هەوڵ دەدرێ ئەو توندوتیژیانەی لەگەڵ ژنان دەکرێ بە کردەیەکی نۆرماڵ و سروشتی پاکانەی بۆ بکرێ، وە ژنان وا حاڵی بکرێ کە بە جلی سپی دەچێتە ماڵی مێرد و هەرچی بەسەر هات هەر ئەوەیە، دەنا دەبێ بە کفنی سپی لێی بێتە دەر! توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئێراندا شوێن و جێی تایبەتی نیە. ژنان لە ماڵەوە لە شەقام یان شوێنی کار توندوتیژیان لەگەڵدا دەکرێ. لە ماڵەوە لەلایەن باوک، پیاو و براوە دەکەوێتە بەر لێدان و سوکایەتی. هەروەها باسی تەڵاقی ژنان و پرۆسەی دادوەری و ئینتزامی و کۆمەلایەتی و خانەوادە و مەسەلەی ماف و حەق بۆخۆی باسێکی دوور و درێژ و قووڵ و ئاڵۆزە.

لە زۆرێک لە وەڵاتانی جیهان ناوەندگەلێکی تایبەت بە پاراستنی ژنان بوونیان هەیە کە لە ئەگەری لێدان و دەستدرێژی پەنای بۆ دەبەن، بەڵام لە ئێراندا ئەو جۆرە ناوەندانە بوونی نیە کە بتوانن لە باری سۆزداری و قانوونی و کارناسیەوە پشتیوانی لە ژنان بکەن.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان، هۆی سەرەکی توندوتیژی دژ بە ژنان بە کەلتور، قانوونیێک دەزاندرێ کە رێگە بە بەرابەری ژن و پیاو نادا و رێگە خۆشکەرن بۆ جیاوازیدانان لە نێوان ئەو دوو رەگەزەدا. جیاوازیدانانیش بۆ خۆی هۆیەکە بۆ توندوتیژی و هاوکات پەرەی پێ دەدا و ئەو روانینانەی خانەوادە و کۆمەڵگا لەسەر ژن لە جیاوازیدانانەوە سەرچاوە دەگرێ.

بێگوومان دەکرێ 25ی نوامبر دەرفەتێک بێ بۆ کار و چالاکی فەرهەنگی و رۆشنبیری لەنێو کۆمەڵگە سوننەتی و داخراو پیاوسالارەکان کە تیایاندا توندوتیژی دژ بە ژنان بە کردارێکی ئاسایی کەلتووری و قانوونی چاوی لێدەکرێ، بەتایبەت لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان کە هەر لە یەکەم رۆژەکانی بە دەسەڵات گەیشتنیان ژنان یەکەم قوربانی دەستی دواکەوتویی و جەهالەتی ئاخوندان بوون.


7 ساڵ و 11 مانگ و 26 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

25ی نوامبر، رۆژی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان

25ی نوامبر، رۆژی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران